لە هێرشەکانی ئیسرائیل سێ ئەندامی بەرەی رزگاری گەلی فەلەستین و بەرپرسێکی حەماس کوژران

ئه مڕۆ سەر لە بەیانی سوپای ئیسرائیل جارێکی دیکه بەیروتی بۆردومان کرد، هەروەها سێ ئەندامی بەرەی رزگاری گەلی فەلەستین لە هێرشەکەی دوێنێ شەودا کوژران. له هێرشێکی دیکه دا بەرپرسی حەماس لە لوبنان کوژرا.

بەگوێرەی میدیاکانی لوبنان، سوپای ئیسرائیل سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی دیکەی لە باشووری بەیروت ئەنجامداوە و  لە ئەنجامیدا دووکەڵ ناوچەکەی گرتووەتەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی لۆرینت لژور، سوپای ئیسرائیل کاتژمێر ٠٨:٠٠ ئۆتۆمبێلێکی لە نێوان گوندەکانی باراشیت و شاقرا لە ناوچەی بنت جبەل بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومان کردووە. تا ئێستا زانیاری زیاتر لە سەر ڕووداوەکە بەدەست نەگەیشتووە.

ڕۆژی یەکشەممە بەلایەنیکەمەوە ١٠٥ کەس گیانیان لەدەستداوە

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لوبنان لانیکەم ١٠٥ کەس لە هێرشەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان کوژران. هەروەها له ناوچەی سەعدیه ٣٢کەس بە هۆی تەقینەوەیەک لە عەین ئەل دەلب ژیانیان لەدەستدا.

سێ ئەندامی بەرەی رزگاری گەلی فەلەستین کوژران

لە هێرشێک لە هەرێمی کۆلا بۆ سەر بەیروت کە لە کاتژمێر ٠١:٠٠ ئەنجامدرا. ٤ کەس کوژران کە ٣ کەسیان ئەندامی بەرەی ئازادی گەلی فەلەستین بوون.

بەرپرسێکی حەماس له لوبنان کوژرا

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی حەماس، فاتح شەریف ئەبو ئەمین بەرپرسێکی باڵای حەماس لە لوبنان بە هۆی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر کامپی پەنابەرانی فەلەستینی لە سوریا  لەگەڵ ژنەکەی و دوو منداڵەکەی کوژراون. جێی ئاماژەیە ئەمە یەکەم جارە لە دوای شەڕی غەززەوە، ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر کەمپی فەلەستینییەکان لە لوبنان.

ئایا نەسروڵڵا بە بۆمبی ئەمریکا کوژرا؟

سیناتۆری ئەمەریکی مارک کڵەی ڕۆژی یەکشەممە لە کەناڵی NBC ڕایگەیاند کە حەسەن نەسروڵڵا سەرۆکی حیزبوڵڵا بە بۆمبی مارک ٨٤ی ٢ تەنی دروستکراوی ئەمەریکا کوژراوە.