لە هێرشی ئیسرائیلدا ٥ رۆژنامەوان کوژران
ئیسرائیل لە غەززە ئۆتۆمبێلێکی پەخشی راستەقخۆی کەناڵی ئەلقودس ئەلیەومی بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا ٥ رۆژنامەوان ژیانیان لەدەستدا.
ئیسرائیل لە غەززە ئۆتۆمبێلێکی پەخشی راستەقخۆی کەناڵی ئەلقودس ئەلیەومی بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا ٥ رۆژنامەوان ژیانیان لەدەستدا.
ئیسرائیل لە کەمپی ئاوارەکانی نوسەیرات لە کەرتی غەززە ئۆتۆمبێلێکی پەخشی راستەوخۆی کەناڵی ئەلقودس ئەلیەومی بۆردومان کرد. بەهۆی هێرشەکەوە ٥ رۆژنامەوان ژیانیان لەدەستدا.
بە گوێرەی راگەیەندراوی نوسینگەی میدیای حکومەت لە غەززە وێنەگری کەناڵەکە ئەیمەن ئەلجەدی و رۆژنامەونووسان فەیسەڵ ئەبولکوسمان، ئیبراهیم ئەل شەیح عەلی، محەمەد ئەل-لەد و فادی حەسون ژیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە ژمارەی ئەو رۆژنامەوانانەی لە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیلدا لە کەرتی غەززە ژیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٢٠١ کەس.