لە سەرەتای شەڕی غەززەوە ١٦٣ ڕۆژنامەنووس کوژراون

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حكومەتی غەززە بڵاوی كردەوە، بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە لە ٧ـی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣ تا ئەمڕۆ، ١٦٣ ڕۆژنامەنووس لە غەزە كوژراون.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حكومەتی غەززە لە كەناڵی تێلێگرامی خۆیدا سەبارەت بە كوژران و برێندار بوونی ڕۆژنامەنووسان ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە لە ٧ـی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣ تا ئەمڕۆ، ١٦٣ ڕۆژنامەنووس لە غەززە كوژراون.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حكومەتی غەززە باس لەوە دەكات، ئیسرائیل ڕۆژنامەنووسان بە ئەنقەست بە مەبەستی شاردنەوەی ڕاستییەكان و رێگری لە رووماڵی رووداوەکان کردووتە ئامانج.

ڕێكخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور پێشتر بڵاوی كردبووەوە، كەرتی غەززە بووە بە گۆڕستانێك بۆ ڕۆژنامەنووسان، چونكە ئیسرائیل بە ئەنقەست ڕۆژنامەنووسان دەکاتە ئامانج.