لە تەقینەوەیەکدا ٣ سەربازی عێراقی کوژران و ٣ ی دیکەش برینداربوون
لە پارێزگای سەڵاحەدین لە ئەنجامی هێرشێکدا بە بۆمب ٣ سەربازی عێراقی کوژران و ٣ی دیکەش برینداربوون.
لە پارێزگای سەڵاحەدین لە ئەنجامی هێرشێکدا بە بۆمب ٣ سەربازی عێراقی کوژران و ٣ی دیکەش برینداربوون.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی رۆژنیوز، سرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شارۆجکەی پەلکانەی سەر بە ناوچەی خورماتوو لە پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای عێراقدا تەقیەوە.
راگەیەندرا لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ٢ ئەفسەر و سەربازێک ژیانیان لەدەستدا، ٣ سەربازیش برینداربوون.
راگەیەندرا کە برینداران گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەرییان بۆ دەکرێت.