لە ئەنبار ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوی چەتەکانی داعش تەقێندرایەوە

تیمی ئەندازیاری دەزگای دژە تیرۆری عێراق ئاشکرایکرد، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی لە شارۆچكەی ڕاوە لە پارێزگای ئەنبار تەقاندەوەتەوە.

دەزگاری دژە تیرۆری عێراق بە ڕاگەیاندراوێک تەقاندنەوەی ئۆتۆمبیلێکی چەتەکانی داعشی لە سنووری پارێزگای ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە ئۆپەراسیۆنێكی هێزەكانی دەزگای دژە تیرۆری عێراق، پاڵپش بە زانیارییە هەواڵگرییە درووستەكان سەبارەت بە بوونی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە شارۆچكەی ڕاوە لە پارێزگای ئەنبار و دوای پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكان لە ڕێگەی هێزی ئاسمانییەوە، ئەركی پشكنینی شوێنەكە ئەنجامدرا.

ئاماژە بەوەشكراووە، دەست بەسەر ئۆتۆمبیلێكدا گیراوە كە چوار بۆمبی تێدابووە، كە لەلایەن چەتەكانی داعشەوە بۆمبڕێژكرا بوو، ئەو تەقەمەنییانە درووستكراوی چەتەكان بوون و لەلایەن بەشی ئەندازیاری دەزگاكەمانەوە تەقێندراونەتەوە.