لە ئێران زیندانیان لە دژی سزای سێدارە بەردەوامن لە مانگرتن
سزادراوانی سیاسی لە زیندانی دەستگرد لە شاری ئەسفەهانی ئێران، لە دژی سزای سێدارە پەیوەستبوون بە مانگرتن لە خواردنەوە.
سزادراوانی سیاسی لە زیندانی دەستگرد لە شاری ئەسفەهانی ئێران، لە دژی سزای سێدارە پەیوەستبوون بە مانگرتن لە خواردنەوە.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی نا بۆسێدارە لە لە مانگی شوبات لە ٢٥ زیندانی ئێران دەستیپێکرا، هەموو رۆژانی سێ شەممە چالاکی مانگرتن بەڕێوەدەچێت. زیندانیانی سیاسی کورد، بەلوچ و عەرەب لە دژی سزای سێدارە هەڵوێستی خۆیان نیشاندا.
لە ئێران لە ساڵی ٢٠٢٣ دا ٨٥٣ کەس لەسێدارەدران. دوای سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی" جێبەجێکردنی سزای سێدارە لە ئێران بەرێژەی لەسەدا ٤٨ زیادیکردووە.