لەهێرشێکی داعشدا دوو چەکداری حەشدی شەعبی کوژران
لەپارێزگای سەڵاحەدینی عێراق، لە ئەنجامی هێرشێکی داعشدا ٢ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران، ٣ چەکداریش برینداربوون.
لەپارێزگای سەڵاحەدینی عێراق، لە ئەنجامی هێرشێکی داعشدا ٢ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران، ٣ چەکداریش برینداربوون.
حەشدی شەعبی رایگەیاند، کە فەوجێکی لیوای فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک و رۆژهەڵاتی دیجلە لە پارێزگای سەڵاحەدین لەلایەن داعشەوە هێرشیان کراوەتەسەر.
روونیشیکردووەتەوە، کە شەوی رابردوو چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی پشکنینی حەشدی شەعبی لە ناوچەی زەرکەی رۆژهەڵاتی سەڵاحەدین.
ئاشکراشی کردووە، کە لەو هێرشەدا دوو چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و سێ چەکداری دیکەیان برینداربوون.
هـ . ب