لەتیف رەشید و بەشار ئەسەد لە ریاز کۆبوونەوە
سەرۆککۆماری عێراق لەتیف رەشید لەگەڵ سەرۆکی دەوڵەتی سوریا بەشار ئەسەد لە ریاز کۆبوونەوە.
سەرۆککۆماری عێراق لەتیف رەشید لەگەڵ سەرۆکی دەوڵەتی سوریا بەشار ئەسەد لە ریاز کۆبوونەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، بە مەبەستی بەشداریکردنی لە لوتکەی هاوبەشی وڵاتانی ئیسلامی کە تایبەتە بە دۆخی غەزە، لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق سەردانی ریازی پایتەختی سعودیەی کردووە و لە پەراوێزی ئەو سەردانەدا چاوی بە بەشار ئەسەد سەرۆکی دەوڵەتی سوریا کەوتووە.
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە رایگەیاندبوو، کە بۆ 'تاوتوێکردنی دۆخی هەستیار و نائاسایی غەزە، لوتکەی هاوبەشی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بەشێوەیەکی نائاسایی بەڕێوەدەبەن.
وەزارەتەکە هێمای بۆ ئەوەشکردبوو، کە دوای راوێژی نێوان سعودیە لەگەڵ کۆمکاری عەرەبی و رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بڕیارییان لە سەر بەستنی ئەو لوتکە هاوبەشە داوە.
جیا لە سەرۆککۆماری عێراق شاندێکیش کە سەرۆکوەزیران محەمەد شیاع سودانی و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێنیشی تێدایە، بەمەبەستی بەشداری لەو لوتکەیە سەردانی ریازیان کردووە.
هـ . ب