مێژوو و ناسنامەی گەلەکەی لە ڕێگەی شانۆوە پیشان دەدات

ژنە شانۆگەری گەنج ئیزدهار تاهیر ئاماژەی بەوەدا لە ڕێگەی شانۆوە مێژوو و ناسنامەی گەلی کورد پیشان دەدات، وەی دەتوانێت ئەم پەرە بەم هونەرە بدات ژنە.

کولتور و هونەری کوردی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا هەڵگری نەریتێکی بەرفراوانە. هونەر بە هەبوون و پێشکەوتنی مرۆڤایەتی دەستپێدەکات. هەر بۆیە گەل ئەم هونەرەی بە ناسنامەی خۆی پێناسەکردووە. دیارە لە قۆناغی دێرینی ژیانی مرۆڤایەتییدا ژن ڕۆڵێکی سەرەکی هەبووە و پارێزگاری لە بەها پیرۆزەکانی ژیان کردووە. ئیزدهار تاهیر ژنە گەنجێکی شانۆکاری خەڵکی سەریکانییە و لە ئێستادا کۆچبەری شاری حەسەکەیە و لە کامپی واشوکانی دەژیت، بە نمایشە شانۆگەرییانی هەوڵی دەبڕینی ژیانی خۆی دەدات. لە بارەی کارە شانۆگەرییەکانییەوە ئیزدهار تاهیر بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا هەر لەتەمەنی منداڵییەوە ئارەزووی بۆ نمایشی شانۆگەری هەبووە.

ئیزدهار دوای نمانیشکردنی شانۆگەرییەکەی، لە قسەکردنیدا ئاماژەی بەوەدا شانۆ بۆ من بۆ دەربڕینی ئەو هەستانەیە کە لە ڕێگەی وشاکانەوە ناتوانرێت دەرببرێت و وتی: "کاتێک لەماڵەوە لە ڕاهێنانی شانۆدام، بەجۆرێک ڕۆدەچوومە ناو جوڵەکانمانە کە هەستم بەوەدەکرد بە ڕاستی لەو ژیانەدام."

'شانۆگەرییەکانم لەسەر ژیانی ژنە'

لە دەستپێکی قسەکانیدا ئیزدهار باسی لەو ئاستەنگیانەکرد کە بەهۆی کۆچبەربوونیەوە روبەڕی بووەتەوە و بەم شێوەیە بەردەوام بوو لە قسەکانی: "دوای ئەوەی لە سەرێکانی کۆچمانکرد، بەهۆی دۆخی ژیانمانەوە بۆ ماوەیەک لە نمایشە شانۆییەکانم دابڕام بەڵام دوای ماوەیەک بە هۆی حەزی زۆرم بۆ شانۆ دیسانەوە دەستم بەشانۆکاری کردەوە، هەموو ئاستەنگیەکانم تێپەڕاند. شانۆگەرییەکانم دەربارەی ژیانی ژنە، چونکە هەستی جوانی و ڕاستەقیەنی ژیان لە خودی ژیانی ژندایە. بۆیە هەوڵەدەم ئەو هەستە ڕاستەقینانە پیشانی کۆمەڵگە بدەمەوە. شانۆ هونەرێکە هەموو هونەرەکانی دیکەی لە خۆدا کۆکردووەتەوە."

'ژن و شانۆ گرێدراوی یەکترن'

لە بەردەوامی قسەکانیدا ئیزدهار ئاماژەی بە گەشەی ژن لە دوای شۆڕشی ڕۆژئاوادا کرد و وتی: "لە کۆمەڵگەدا بەکەم سەیری ڕۆڵی ژن دەکرا، بەڵام لە دوای شۆڕشی ڕۆژئاواوە ئەم عەقڵێتە گۆڕانکاری بەسەرداهات. لە سایەی شۆڕشی ڕۆژئاواوە ژن دەتوانێ ئاشنابێت بەخۆی و خۆی پیشانبدات، هونەری شانۆش ڕێگەیەکە بۆ پیشاندانی ئەو هەستانەی ژن چونکە هونەر و ژن گرێدراوی یەکترن."

'هێز لە فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆوە وەردەگرین'

لە کۆتایی قسەکانیدا ژنە گەنجی شانۆکار ئیزدهار تاهیر ئاماژەی بەوەدا تەنها ئەو ژنانە دەتوانن بە ڕاستییەوە لە هونەری شانۆدا سەرکەوتووبن کە خاوەنی بەسەرهاتی ڕاستەقینەی ژیانن و بەم شێوە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "شانۆکار هەڵگری تایبەتمەندییەکانی ژنی بوێرە. با کۆمەڵگە بە چاوێکی کراوەوە لە ژنان بڕوانن و تێبگەن لەوەی ئیدی ژنی بندەست بوونی نیە. ئێمە ژنی بوێریین کە لە فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆوە هێز وەردەگرین. هەربۆیە پێویستە ژن لە هەموو گۆڕەپانە ژیانییەکاندا پەرەبەخۆیان بدەن و سەرکەووتنی گەورە بەدەستبهێنن."