پەیوەندییەکانی تورکیا و میسر - بەشی ٣

بەرێوەبەرانی دەوڵەتی تورکیا و میسر لە پەیوەندییە هەرێمیەکانەوە تا سیاسەتی ناوخۆیی، قەیرانەکانیان لەبەرژوەندی خۆیان به کارهێنا. سیمبول و سیاسەتی ئایدۆلۆژیای خۆیان بەم شێوەیە داڕشت.

پەیوەندییەکانی میسرو تورکیا

ئەم پەیوەندییە ئاڵۆزەی نێوان تورکیا و میسر کە بەدرێژایی چەندین ساڵ پەرەی سەندبوو، بووە هۆی شەڕی بەرژەوەندییە ناوچەییەکان و هەردوو وڵات،بەڵام خۆیان لە شەڕی ڕاستەوخۆ بەدوور گرت.

هەرچەندە ئاکەپە لە سیاسەتی دەرەوەدا هێرشبەرانە بووە، بەڵام ئەمەی وەک "سەرکەوتن" لە سیاسەتی ناوخۆدا بەکار هێناوە. لەهەمان کاتدا ئەمەی بۆ بەرژەوەندییەکانی لە سیاسەتی ناوخۆییدا بەکار هێناوە. ململانێی نێوان هەردوو وڵات وەڵامی خۆی لە میسر دۆزیەوە. توێژینەوەى tesev سەبارەت بەم وەڵامە وەهایە: "وەک توێژینەوەى tesev نیشانی دەدات، هەست بە برایەتی نێوان گەلان شکستی هێناوە. گەلی میسر کە تا ساڵی ٢٠١٣ تورکیایان وەک نمونەیەک بە ڕێژەی٦٧٪ و ٨٤٪ هاوسۆزییان بۆ تورکیە دەربڕی، ئێستا بۆچوونەکانیان گۆڕیوە. بەگوێرەی ئەنجامی ئەو ڕاپرسییە، تێڕوانینی تورکیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە مانگەکانی ئاب تا ئەیلولی ٢٠١٣ ئەنجاممان دا، ئاستی هاوسۆزی بۆ ٣٨٪ دابەزیوە.

پرۆسەی "ئاساییکردنەوە"

لەڕاستیدا پرۆسەی"ئاسایی کردنەوە" لە کاتی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا ڕوویدا. میسر سنووری دەریایی لەگەڵ یۆنان لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دیار کرد، بەڵام لە دوورگەی مەیسەوە دەستی بە دانانی سنوورەکانی کرد، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ ئاڵۆزنەکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا لێکدرایەوە. مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەو کاتەدا، دڵخۆشی خۆی بە قبوڵکردنی ناوچەی سنووری دەریایی باشووری تورکیا لەلایەن میسرەوە دەربڕی. ئەم نیشانە میانەڕەویانە لە ساڵی ٢٠٢٠دا بە ئاشکرابوونی پەیوەندییەکانی نێوان کەناڵەکانی ئیستخباراتی دوو وڵات دەستی پێکرد و چووە قۆناغێکی دیکەوە. یەکێک لە هەنگاوە گرنگەکانی ئەوە بوو کە تورکیا مافی ڤیتۆکردنی میسری لە کۆبوونەوەکانی ناتۆ لە ساڵی ٢٠٢٠دا هەڵوەشاندەوە. بەرپرسانی وەزارەتەکانی دەرەوەی دوو وڵات لە ساڵی ٢٠٢١ دوو جار لە ئەنقەرە و قاهیرە کۆبوونەوە. هەروەها لە ساڵی ٢٠٢١ دوای گۆڕانی هاوسەنگی لە سیاسەتی ناوخۆیی لیبیا دەستیان کرد بە کەمکردنەوەی گرژییەکان. بارودۆخی میسر و تورکیە کە پاڵپشتی حکومەتە جیاوازەکان دەکەن، هاوشێوە بوو. یەکەم سەردانی وەزیرەکان لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٢ بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ساڵانەی بانکی گەشەپێدانی ئیسلامی لەسەر ئاستی نورەدین نەباتی وەزیری گەنجینە و دارایی ئەنجامدرا. بەڵام ڕێککەوتنی گاز لەگەڵ لیبیا پرۆسەی ئاساییکردنەوەی لەگەڵ میسر هەڵوەشاندەوە.

کۆبوونەوەی سیسی و ئەردۆغان

"ئاساییکردنەوەی سەرەکی دیداری نێوان سیسی و ئەردۆغان بوو. تورکیا بە هەست پێکردن بەوەی کە بەردەوامیدان بە گرژییەکان لەگەڵ میسر سوودی نەماوە، بە تەواوی ستراتیژی خۆی گۆڕی. لە یاریی یەکەمی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر، ئەردۆغان و سیسی سڵاویان لە یەکتر کرد و ئەمەش بە ڕوونترین وێنەی ئاساییبوونەوە لێکدرایەوە. دوای ئەم وێنەیە ئەردۆغان وتی: "کۆبوونەوەی سەرۆکانی تورکیا و میسر نەکرا؟ یەکگرتوویی گەلانی تورکیا و میسر بۆ ئێمە وەک ڕابردوو زۆر گرنگە، بۆچی دووبارەی نەکەینەوە، بۆچی دووبارە دەست پێ نەکرێتەوە؟ "

لەم پڕۆسەیەدا کۆبوونەوەکان لەسەر ئاستی وەزارەتی دەرەوە بەڕێوەچوو، گرنگترین سەفەری نێوان هەردوو وڵات لەسەر بانگهێشتی ئەردۆغان بوو و سەفەری سیسی بۆ تورکیا دەستی پێکرد. لە سەردانەکەی سیسیدا ١٧ ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وڵات واژۆ کرا.

بازرگانی لاواز بوو بەڵام قەد نەپچڕا

لەگەڵ سەردانەکەی سیسی بۆ تورکیا، ڕاگەیەندرا کە ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات لە ماوەی ٥ ساڵدا گەیشتووەتە ١٥ ملیار دۆلار. ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئەو دوو وڵات قەد نەپچڕا بوو، بەڵکو ناوبەناو لاواز ببوو. لەو ساڵانەی قەیرانەکان هەبوون ئاستی بازرگانی لاواز بوو.

لە کۆتاییدا بەڕێوەبەرانی هەر دوو وڵات ئەم قەیرانانەیان بە قازانجی خۆیان بەکارهێنا. لە پەیوەندییە هەرێمیەکانیدا تا سیاسەتی ناوخۆیی، سیاسەت و هێما ئایدیۆلۆژییەکانیان بەو پێیە داڕشت.