پزیشکیان ناوی ئەندامانی کابینەکەی بۆ وەرگرتنی متمانە پێشکەش بە پەرلەمان کرد

سەرۆکۆماری نوێی ئێران مەسعود پزیشکیان، ڕۆژی یەکشەممە بۆ پەسەندکردنی ئەندامانی کابینەکەی، پێشکەشی پەڕلەمانی ئەو وڵاتە کرد.ئەو کەسەی کە بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوە کاندیدکراوە بە کەسێکی کراوە بەرامبەر بە وڵاتانی رۆژئاوایی دادەنرێت.

سەرۆکۆماری نوێی ئێران مەسعود پزیشکیان، ڕۆژی یەکشەممە ناوی ئەندامانی کابینەکەی بە مەبەستی وەرگرتنی متمانە رادەستی پەرلەمان کرد، یەکێک لە کاندیدەکان ژنە. سەرۆکی پەڕلەمانی ئێران محمەد باقڕ قاڵیباف لە دانیشتەنەکەی پەڕلەماندا ناوی ١٩ ئەندامی کابینەکەی پزیشکیانی ئاشکراکرد.

چاوەڕوان دەکرێت پەڕلەمان ڕۆژی دووشەممە هەڵسەنگاندن بۆ لیستی ناوی بەربژێرەکانی کابینەکەی پزیشکیان بکات و ڕۆژی سێ شەممە بەمەبەستی پێدانی متمانە بیانخاتە دەنگدانەوە.

مەسعود پزیشکیان، عەباس عێراقچی تەمەن ٦١ ساڵی وەک وەزیری دەرەوی ئێران دیاریکردووە.

عێراقچی وەک دیپلۆماتێکی کراوە بەرامبەر وڵاتانی ڕۆژئاوا دەناسرێت، لە ساڵی ٢٠١٥دا لە ڤێنا بۆ ئەنجامدانی ڕێکەوتننامەی نێونەتەوەیی لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ڕۆڵێکی بەرچاوی گێڕا.

هەر لە کابیەنەکەی پزیشکیاندا فەرزانە سادقی بەبژێرکراوە بۆ وەزارەتی گواستنەوەی ئەو وڵاتە، گەر سادقی بۆ ئەو پۆستە پەسەند بکرێت، دەبێتە دووەم ژن لە مێژووی کۆماری ئیسلامیدا لە ساڵی ١٩٧٩ەوە کە پۆستی وەزیری وەردەگرێت.

بۆ ئەرکی وەزیری ناوخۆ، جەنەراڵ ئەسکەندەر موعینی کاندیکراوە، کە فەرماندەیەکی پۆلیسە و یەکێکە لە ئەندامانی پێشووی سوپای پاسدارنی ئەو وڵاتە.

بۆ پۆستی وەزیری بەرگری، جەنەراڵ عەزیز ناسرزادە پێشنیارکراوە.