سەدر، بۆ سوریایەکی نوێ جەختی لە گرنگی 'دیموکراسی' کردەوە

موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە سوریا لە ڕایگەیاندراوێکدا وتی: "پێویستە لە هەموو چین و توێژەکانی کومەڵگاوە حکومەتێکی دیموکراتێک دابمەزرێنن".

پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعسی سووریا، موقتەدا سەدر ڕێبەری سیاسی و ئایینی رەوتی سەدری شیعەکان لە تۆڕی ئێکس ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

 ڕاگەیاندراوەکەی سەدر بەم جۆرەیە: "بۆ سوریای دراوسێمان، بەدوور لەهەر دەستێوەردانێکی ئەمریکا، ئیسرائیل یان وڵاتانی دیکە و بە دوور لە حوکمڕانیەکی سەربازی، چاوەڕێ دامەزراندنی حکومەتێکی دیموکراتیک لە هەموو پێکهاتەکان و چاوەڕی دیالۆگی نەتەوەیین. هیوادارین پەیوەندیەکی هاوسەنگ لە نێوان گەلانی ئیسلام، عەرەب و مرۆڤایەتیدا دروست ببێت. چارەنووسی ئێمە یەکێکە و ڕێگە نەدەین بە بیانووی ناکۆکی دینی، سیاسی و نەتەوەپەرەستیەوە دوژمن دابەشمان بکات."