سودانی: سەرچەتەی داعش لە عێراق کوژرا

سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد سیاع سودانی رایگەیاند، کە سەرچەتەی داعش لە عێراق لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێکدا کوژراوە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ لە چیای حەمرین لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێکی هێزەکانی دژەتیرۆری عێراقدا، والی داعش لە عێراق لەگەڵ ٨ چەتەی دیکە کوژراون.

سودانی جەختی کردەوە، کە رێگە نادەن داعش لە هیچ شوێنێکی عێراق جێگیر ببێتەوە.