سودانی سەردانی تارانی کرد
سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی سەردانی تارانی پایتەختی ئێرانی کرد.
سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی سەردانی تارانی پایتەختی ئێرانی کرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە کە محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە تاران.
وابڕیارە دوای تاران سودانی سەردانی وڵاتانی کەنداویش بکات.
ئەوەی مایەی سەرنجە سەردانەکەی سودانی بۆ تاران دوای چاوپێکەوتنەکەیەتی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کە شەوی رابردوو سەردانی بەغدای کردبوو.
هـ . ب