سودانی ڕیزە کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر، هادی عامری و سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی، عەمار حەکیم کۆبوونەوەی ئەنجامدا.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر، هادی عامری و سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی، عەمار حەکیم کۆبوونەوەی ئەنجامدا.
نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، سودانی لەگەڵ هەریەک لە سکرتێری گشتی ڕێکخراوە بەدر، هادی عامری و سەرۆکی حیکەمەی نیشتیمانی، سەید عەمار حەکیم کۆبوونەوەی ئەنجامدا. ڕاگەیاندرا لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر سەرژمێریی گشتیی کە لەم هەفتەیەدا لە تەواوی عێراقدا ئەنجام دەدرێت و پێشهاتەکانی ناوچەکە هەڵسەنگاندیان بۆ دەکرێت.
بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکەی ئۆفیسی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتی وڵات، سەرژمێری دانیشتوان کە لەم هەفتەیەدا ئەنجام دەدرێت و هەوڵدان بۆ پەرەدان بە دۆسییەی خزمەت و ئابووری وڵات، دۆخی گەلی فەلسەتین و لوبنان هەڵسەنگێندراون.