سوپای پاسدارن لە تاران خۆپیشاندانی ئەنجامدا
بە هەزاران ئەندامی سوپای پاسدارنی ئێران بۆ پیشاندانی ئامادەبوون لە دژی هەرجۆرە هێرش و هەڕەشەیەک لەسەر وڵات، لە تاران بە چەکی قورس و ئوتۆمبێلی سەربازی خۆپیشاندانیان کرد.
بە هەزاران ئەندامی سوپای پاسدارنی ئێران بۆ پیشاندانی ئامادەبوون لە دژی هەرجۆرە هێرش و هەڕەشەیەک لەسەر وڵات، لە تاران بە چەکی قورس و ئوتۆمبێلی سەربازی خۆپیشاندانیان کرد.
هێزەکانی بەسیجی سەر بە سوپای پاسداران، سەر لە بەیانی لە شەقامەکانی پایتەخت ڕێپێوانێکیان ئەنجام دا.
ڕێپێوانەکە بە ناوی'بەرەو قودس' بە شێوەیەکی بەرچاو لە میدیادا بڵاو بوویەوە، یەک لەو ڕێپێوانانەیە کە لەم ساڵانەی دوواییدا هێندە بەڕێوە نەچووە.
لە خۆپیشاندانەکەدا بەرپرسی سوپای پاسداران جەنەڕاڵ محەممەد ڕەزا نەقدی قسەی کرد و گوتی: "هۆکاری هوموو ڕووداوە ناخۆشەکان کە بەسەر موسڵماناندا هاتووە ، ئەمریکایە".
نەقدی ئاماژەی بەوەشکرد دووژمنی گەورەی تاران ئیسرائیلە و گوتی: "ئەگەر بتوانین ڕژێمی زایۆنیستی تێک بشکێنین و بنکەکانی ئەمریکا لە هەرێمەکە نەهێڵین، یەکێک لە گەورەترین کێشەکانمان چارەسەر دەبێت".
جەنەڕاڵ حەسەن حەسەنزادە بۆ تەلەفزیۆنی ئێران قسەی کرد و باسی ئامانجی خۆپیشاندانەکەی کرد و وتی: "ئامانجی سەرەکیمان پشتیوانی لە غەززە و گەلی فەلەستینە". هەروەها گوتی وەک بەسیج لە دژی هەرجۆرە هەڕەشەیەک ئامادەن وەڵام بدەنەوە.