سوپای ئیسرائیل کوژرانی حەسەن نەسڕوڵای راگەیاند

ئیسرائیل رایگەیاند، کە رێبەری حزبوڵا حەسەن نەسڕوڵا کوژراوە.

ئیسرائیل رایگەیاند کە لە ئەنجامی ئەو هێرشە ئاسمانیەی کرایە سەر بەیروتی پایتەختی لوبنان ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان کوژراوە.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیک نەداڤ سۆسهانی لە رێگەی هەژماری خۆی لە تۆڕی ئیکس بڵاویکردەوە: "حەسەن نەسڕوڵا کوژراوە".

لە راگەیەندراوەکەی سوپای ئیسرائیلدا هەروەها هاتووە، "حەسەن نەسڕوڵا چیتر ناتوانێت ببێتە مایەی ترس و تۆقاندنی جیهان".

تائێستا حزبوڵا لەبارەی چارەنوسی حەسەن نەسڕوڵا هیچ راگەیەندراوێکی نەداوە. بە گوێرەی دەزگاکانی راگەیاندنی ئێرانیش حەسەن نەسڕوڵا زیندووە.