سودانی: دەبێت هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق بکشێنەوە
محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەوان لەسەر کۆتایی هاتن بە مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق پێداگرن.
محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەوان لەسەر کۆتایی هاتن بە مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق پێداگرن.
ئەمڕۆ نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سودانی ڕایگەیاند: "سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ مارگاریتا ڕۆبلێس وەزیری بەرگری ئیسپانیا کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات ئەنجامدا.
ڕاگەیەندرا، لە میانەی دیدارەکەدا سوودانی جەختی لەوە کردووتەوە کە پێداگرە لەسەر کۆتایی هێنان بە ئەرک و مانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، چونکە هێزە عێراقییەکان پێشکەوتنیان لە شەڕی دژی تیرۆر بەدەستهێناوە، پاشماوەکانی داعش چیتر مەترسی نین بۆ سەر عێراق.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران ئەوەشی ڕایگەیاندووە، هەوڵەکانی ئێستای عێراق بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنێکی سەربازی دوولایەنەی نێوان عێراق و ئیسپانیا، بەشێکە لە ڕێککەوتنە بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق.
وەزیری بەرگری ئیسپانیا هەروەها دڵخۆشی خۆی دەربڕی بۆ پاڵپشتی عێراق و جەختی لە پابەندبوونی وڵاتەکەی کردەوە بۆ هاوکاری لەگەڵ عێراق و ڕێزگرتن لە هەموو بڕیارەکانی سەبارەت بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەعێراق.
جێی ئاماژەیە کە حکومەتی عێراق هەوڵ دەدات کۆتایی بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بهێندرێت و هێزەکانیان بکشێنێتەوە. بە تایبەت دوای هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لە عێراق، ئەم هەوڵانە چڕتر بوونەتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکان هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق دەربارەی بە هێرشەکانی ئەمریکا و کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق کۆبوونەوە ئەنجامدەدات.