ئەمریکا و بەریتانیا جارێکی دیکە هێرشیان کردەوە سەر حوسیەکان
راگەیەندرا کە ئەمریکا و بەریتانیا دوو جار هێرشیان کردەسەر شاری حودەیدەی یەمەن.
راگەیەندرا کە ئەمریکا و بەریتانیا دوو جار هێرشیان کردەسەر شاری حودەیدەی یەمەن.
بە گوێرەی راگەیەندراوێک کە لە کەناڵی ئەل-مەسیرەی سەر بە حوسیەکان بڵاوکراوەتەوە، ئەمریکا و بەریتانیا دوو جار هێرشیان کردووەتەوە سەر ناوچەی ئەل-جەببانەی شاری حودەیدە.
سەبارەت بە ئەنجامەکانی هێرشەکە زانیاری رانەگەیەدراوە.
فەرماندەی هێزەکانی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، کە سێ موشەکیان پوچەڵکردووەتەوە کە 'دژی کەشتیەکان ئاراستە کرابوون'.
هـ . ب