ئێران مانۆڕی سەربازی بەرفراوان ئەنجام دەدات

میدیای فەرمی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند؛ سوپای پاسداران لە کەنداو و گەرووی هورمز مانۆڕی سەربازی ئەنجام دەدات.

تەلەفزیۆنی فەرمی دەوڵەتی ڕایگەیاند کە لە سەرانسەری وڵات لە چوارچێوەی مانۆڕەکانی 'ئیقتدار' لە کەنداو و گەرووی ستراتژیکی هورمز مانۆڕی سەربازی بەرفراوان دەستی پێکردووە.

جێی ئاماژەیە ئەو مانۆڕانەی کە لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمەوە لە لایەن هێزی سوپای پاسدارانەوە دەستی پێکردووە، بڕیارە تا ناوەڕاستی مانگی ئادار درێژەی هەبێت.

فەرماندەی هێزی دەریاوانی سپای پاسداران عەلی رەزا تەنگسیری رایگەیاندووە: "ئەوان لە ڕێگەی ئەو مانۆڕانەوە پەیامی ئاشتی و دۆستایەتی بە وڵاتانی دراوسێ دەدەن، هاوکات دەتوانین ئاسایشی ناوچە ستراتژی و هەستیارەکان مسۆگەر بکەین."

مانۆڕەکە لە سێ دوورگەی ستراتژی هورمزەوە وەک گۆری بچووک و گەورە و ئەبو موسای کەنداو ئەنجام دەدرێت. ئەم ناوچانە نزیکی گەرووی هورمزن کە پێنج بەشی بەرهەمە نەوتییە جیهانییەکانی پێد تێپەڕ دەبێت.

جێی ئاماژەیە ئەم سێ دوورگەیە هەرچەندە لەژێر دەسەڵاتی ئێراندان. بەڵام بەردەوام ناوەندی ناکۆکیەکانە لەگەڵ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی.