ئیسرائیل لە رەفەح کۆمەڵکوژی ئەنجامدا

بەرگری شارستانی فەلەستین رایگەیاند، کە لە هێرشی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەمپێک لە رەفەح ٤٠ کەس ژیانیان لەدەستداوە.

بەرگریی شارستانی فەلەستین رایگەیاند، کە لە رەفەح بەهۆی هێرشێکی ئیسرائیلەوە لانیکەم ٤٠ کەس کوژراون.

مانگی سوری فەلەستینی رۆژی یەکشەممە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو کە لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر رەفەح لە کەرتی غەززە ناوچەیەکی هاریکاری مرۆیی کراوەتە ئامنج.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتبوو، هێرشەکە بۆ سەر خێمەکانی ئەو ئاوارانەبووە کە لە نزیک ناوەندێکی نەتەوەیەکگرتووەکان نیشتەجێ بوون.

میسر هێرشەکەی ئیسرائیلی بە 'بۆردومانی بە ئەنقەست لە بەرامبەر مرۆڤە ئاوارەکان' ناوبردووە و بە توندی شەرمەزاری کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی میسرلە راگەیەندراوێکدا داوای کردووە رێکاری پێویست بۆ راگرتنی ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییە و هەروە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دیوانی دادی نێونەتەوەیی لەو بارەوە، بگیرێتەبەر.

هـ . ب