ڕۆژههڵاتی-ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامن
سەرباری گوشارەکان، چالاکی و خۆپیشاندانەکانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی بەردەوامن. -
بەرخودان لە رۆژهەڵات و ئێران پێدەنێتە مانگی پێنجەمەوە
خۆپیشاندان و چالاکییە ناڕەزایەتییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران سەرباری گوشار و ستەمی دەسەڵت پێدەنێتە مانگی پێنجەمەوە. -
بەرخۆدان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە
خۆپیشاندان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان چوار مانگە بێوەستان بەردەوامە. -
لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان چالاکی ناڕەزایەتی بەردەوامن
تادێت گوشارەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران لەسەرخۆپیشاندەران، ژنان و رۆژنامەوانان توندتر دەکرێتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەی سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا دەسەپێندرێت زیاتر دەبێت، سەرباری ئەوانەش چالاکییە ناڕەزایەتییەکان بەردەوامن. -
دەوڵەتی ئێران دوو خۆپیشاندەری دیکەی لەسێدارەدا
هێزەکانی دەوڵەتی ئێران ٢ هاوڵاتی دیکەیان لە سێدارەدا کە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کردبوو. -
ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر دوو چالاکی دیکەدا سەپاند
دادگای باڵای ئێران، سزای لەسێدارەدانی بەسەر دوو کەسی دیکەدا سەپاند کە بەشداریان لە خۆپیشاندانەکاندا کردووە و بریاریدا سێ کەسی دیکە جارێکی دیکە دادگایی بکرێنەوە. -
دادگای ئێران دوو جار سزای لەسێدارەدانی بەسەر خۆپیشاندەرێكی گەنجدا سەپاند
دادگای شۆڕشی شاری ساری سەر بە پارێزگای مازەندەران، دوو جارسزای لەسێدارەدانی بەسەر خۆپیشاندەرێكی گەنجێكدا سەپاند. -
لە عێراق ٦ چەتەی داعش کوژران
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، هێزە ئەمنییەكان بەهاوكاری هێزی ئاسمانی، لە زنجیرە چیای حەمرین سەر بە پارێزگای دیالە ئۆپراسیۆنێكی سەربازیان ئەنجامدا، لەئۆپراسیۆنەكەدا شەش چەتەی داعش كوژراوە. -
رێکخراوی مافی مرۆڤی عێراق: پێویستە کۆتایی بە هێرشەکانی تورکیا بهێنرێت
سكرتێری گشتیی رێکخراوی مافی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند، هێرشەكانی توركیا هێرشی جدین و هەڕەشە بۆ سەر عێراق بەگشتی و كوردستان بەتایبەتی، هەروەها پێویستە حكومەت گفتوگۆی جددی لەگەڵ دەزگا نێودەوڵەتییەكان ئەنجامبدات، بۆ كۆتای هێنان بە هێرشەكانی توركیا. -
لە بەلوچستان دەستدرێژی دەکرێتە سەر حەوت منداڵی دەستگیرکراو
کەمپەینی چالاکوانانی بەلوچ ڕایگەیاند، حەوت منداڵی دەستگیرکراو لە بنکەی دەزگای هەواڵگریی سوپای پاسداران لە بەلوچستان دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەریان. -
ژنانی ئەفغانستان بۆ مافی پەروەردە رژانە نێو گۆڕەپانەکان
گروپێکی ژنانی ئەفغانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان بۆ ماوەیەک خۆپیشاندانیان کرد و دژی هەوڵەکانی رژێمی تاڵیبان کە خوێندنی لە زانکۆکان بۆ ژنان قەدەغە کردووە وەستانەوە، ژمارەیەک لەو ژنانەش دەستگیرکران. -
سودانی: قبوڵی ناكەین هیچ وڵاتێك هەڕەشە لە عێراق بكات
سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، قبوڵی ناكەن هیچ وڵاتێك هەڕەشە لە عێراق بكات و دەشڵێت، “نامانەوێت هیچ وڵاتێك سنووری وڵاتێكی تر ببەزێنێت”. -
لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتنێکی سەرتاسەری نوێ بەڕێوەدەچێت
لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، بزوتنەوەیەی جەماوەری کە لە ١٦ی ئەیلولەوە دەستی پێکردووە لە رۆژی ٩٥ەمیندا بەردەوامە. -
لە گوندێکی عێراق ٨ کەس کوژران
لە گوندێکی باکوری بەغدای پایتەختی عێراق لە هێرشێکی چەکداریدا ٨ کەسی مەدەنی کوژران. -
خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران نزیکەی سێ مانگە بەردەوامن
لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە پێشەنگایەتی ژنان ٨٩ رۆژە چالاکی و خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت. سەرباری لەسێدارەدان، کوشتن، گرتن و ئەشکەنجەش گەل بەردەوام لە گۆڕەپاندایە. -
بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە لە ئێران کەسێکیتر لەسێدارەدرا
بە خۆی خۆپیشاندانی جەماوەرییەوە کە لە ١٦ی ئەیلولەوە لەئێران دەستیپێکردووە کەسێکی دیکە لەسێدارەدرا. -
لەدژی لەسێدارەدانی موحسین شکاری نارەزایەتیەکان فراوان دەبن
لەدژی لەسێدارەدانی کەسێک لە ئێران کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی بەشداری لە چالاکیەکاندا کردووە، نارەزایەتی فراوان دەبن. -
خوشکی خامنەیی: خۆم لە خەلافەتی ستەمکارانەی براکەم بێبەری دەکەم
بەدری حسێنی خامنەیی، خوشکی عەلی خامنەیی رابەری کۆماری ئیسلامی ێران، رەخنەی توندی لە براکەی گرت و خۆی لە دەسەڵاتەکەی بێبەری کرد و داواشی لە هێزەکانی دەوڵەت کرد چەکەکانیان دابنێن و بچنە پاڵ خەڵکەوە. -
لە ئێران سزای لەسێدارەدان بەسەر ٥ چالاکوان دیکەدا سەپێندرا
مەسعود سێتایشی وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی بەسیج بە ناوی روحاڵلا عەجەمیان، سزای لەسێدارەدان بەسەر ٥ کەس سەپێندرا. -
١١چەتەی داعش لە عێراق دەستگیركران
دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی عێراق بڵاویكردەوە، هێزەكانمان لە میانەى ئەنجامدانى چەند ئۆپراسیۆنێکدا لە هەریەکە لە پارێزگاکانى کەرکوک، دیالە، موسڵ و بابل تونیویانە ١١ تیرۆرستى داعش دەستگیر بكەن . -
لە دەیان شاری رۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتنی سەرتاسەری بەردەوامە
رۆژی دووشەممە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران مانگرتنی سەرتاسەری دەستیپێکرد. مانگرتنەکە لە دووەم رۆژدا لە زۆر شار بەردەوامە. -
'هێرشەکانی تورکیا مەترسین بۆ سەر خەڵکی هەرێم و پێشێلکردنی سەروەری عێراقن"
وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لیوا تەحسین خەفاجی ئاماژەی بە مەترسی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی عێراق کرد و وتی ئەو هێرشانە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری خاکی عێراقن و مەترسی بۆ سەر ژیانی خەڵک دروست دەکەن. -
هێزەکانی رزگاری عەفرین لەدژی داگیرکەری ٢ چالاکی ئەنجامدا
هێزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند، ٢ چالاکی دوێنێ لەدژی هێرشی سوپای دگایرکەری تورک ئەنجامدراون و ٦ سەرباز و پۆلیس کوژراون. -
بەتۆمەتی هاوکاریکردنی تەقینەوەکەی تەقسیم ٨ کەسی دیکە دەستگیرکران
بە تۆمەتی هاوکاریکردنی تەقینەوەکەی شەقامی ئیستقلالی ناوچەی تەقسیمی ئەستەنبوڵ ٨ کەسی دیکە دەستگیرکران. -
ئەمڕۆ دوو ئامار لەبارەی کوژراوەکانی راپەرینی ئێران و رۆژهەڵات بڵاوکرانەوە
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران رایگەیاند کە ژمارەی کوژراوەکانی راپەرینی گەلانی ئێران و رۆژهەڵات گەیشتووە ٣٧٨ کەس، بەڵام ئاژانسی هەرانا باسی کوژرانی ٤٠٢ کەس دەکات.