ڕۆژههڵاتی-ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
یەکێتی ئەوروپا: لێدوانی کاربەدەستانی ئیسرائیل هاندەرن بۆ تاوانی جەنگ
یەکێتی ئەوروپا ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر بە لێدوانەکانی وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل، ئیتمار بن-گڤیر پیشاندا و بە هاندان بۆ تاوانی جەنگ لە دژی فەلەستینییەکان ناویهێنا. -
دوای کۆمەڵکوژییەکە بڕیاری چۆڵکردنی خان یونس دەرکرا
شەڕی کەرتی غەززە ماوەی ٣١٠ ڕۆژە بەردەوامە. جارێکی دیکە ئیسرائیل بڕیاری چۆڵکرنی خان یونسی دەرکرد. ڕۆژی شەممە بە هۆی بۆردوومانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر قوتابخانەیەکی ئەو هەرێمە کۆمەڵکوژییەکی گەورە خوڵقێنرا. -
پزیشکیان ناوی ئەندامانی کابینەکەی بۆ وەرگرتنی متمانە پێشکەش بە پەرلەمان کرد
سەرۆکۆماری نوێی ئێران مەسعود پزیشکیان، ڕۆژی یەکشەممە بۆ پەسەندکردنی ئەندامانی کابینەکەی، پێشکەشی پەڕلەمانی ئەو وڵاتە کرد.ئەو کەسەی کە بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوە کاندیدکراوە بە کەسێکی کراوە بەرامبەر بە وڵاتانی رۆژئاوایی دادەنرێت. -
هێزی رزگاری عەفرین شەهیدبوونی شەڕڤانێکی ڕاگەیاند
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین (هەرەئە) ڕایگەیاند لە ٩ی ئابی ٢٠٢٤دا شەڕڤانیان بە ناوی سۆرۆ بەرخۆدان شەهید بووە. -
ئیسرائیل خوێندنگەیەکی کردە ئامانج: لانیکەم ١٠٠ کەس کوژران
سوپای ئیسرائیل خوێندنگەیەکی بۆردومان کرد کە ئاوارە فەلەستینیەکانی تێدابوون و لە ئەنجامدا لانیکەم ١٠٠ کەس کوژران. -
ئێران له ڕۆژێکدا ٢٩که سی له سێداره دا
بەگوێرەی رێکخراوێکی کۆمەڵایەتی مافی مرۆڤ، ئێران ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ کەسی پێکەوە بە گشتی ٢٩ کەسی لە لەسێدارەداوە. -
پلاتفۆرمی دیموکراتیکی فرە نەتەوەیی ژنان: سەرهەڵدان لە دژی دەسەڵات ئەشکەنجە و لەسێدارەدان
پلاتفۆرمی دیموکراتیکی فرە نەتەوەیی ژنان دژ بە سزای لەسێدارەدانی حکومەتی ئێران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "بە کۆنتڕۆڵکردنەوەی شەقام و گۆڕەپانی شارەکان، با هاوار بکەین بەڵێ بۆ ژیان و نا بۆ لەسێدارەدان." -
بەرپرسانی عێراقی گەشبینن بەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەیلولدا لە عێراق بکشێنەوە
عێراق داوای ئەوەیکردوە کە هاوپەیمانێتی سەربازی بە پێشەنگایەتی ئەمریکا لە مانگی ئەیلولەوە دەست بە کشانەوەی هێزەکانیان بکەن و هەتا مانگی ئەیلولی ٢٠٢٥ بە تەواوی لە ناوچەکەدا نەمێنن. -
حەماس: ژمارەی کوژراوانی غەززە گەیشتە ٣٩ هەزار و ١٤٥ کەس
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، لە سەرەتای شەڕەوە تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە کوژراون، گەیشتووەتە ٣٩هەزار و ١٤٥کەس. -
لە سەرەتای شەڕی غەززەوە ١٦٣ ڕۆژنامەنووس کوژراون
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حكومەتی غەززە بڵاوی كردەوە، بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە لە ٧ـی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣ تا ئەمڕۆ، ١٦٣ ڕۆژنامەنووس لە غەزە كوژراون. -
پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک ساز دەکات
پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و گەمارۆکانی ئەو دەوڵەتە لەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی کۆدەبێتەوە. -
ئێران و سوودان پەیوەندییەکانیان ئاسایی دەکەنەوە
دوای تێپەڕبوونی نزیکەی هەشت ساڵ بە سەر پچڕانی پەیوەندییەکانیان، ئێران باڵیۆزخانەی خۆی لە خەرتووم کردەوە. -
ئازەربایجان باڵیۆزخانەی خۆی لە تاران کردەوە
بەگوێرەی میدیای دەوڵەتی ئێران، ئازەربایجان دوای ساڵێک باڵیۆزخانەی خۆی لە تاران کردەوە. -
هۆزەکانی عێراق لە دژی داگیرکاری هەڵوێستیان پیشاندا
ژمارەیەك شێخی هۆزەكانی عێراق، لە دژی لەشكركێشی و داگیركەرییەكانی دەوڵەتی تورك بۆ سەر خاکی باشووری كوردستان وەستانەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ تێکۆشانی تەڤگەری ئازادی کوردستان دەربڕی. -
چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە ئەنقەرەن
سەرچاوەیەك ڕایگەیاند، دوای یەكەم كۆبوونەوەی فەرمی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، لە سەر داوای خەمیس خەنجەر بە نوێنەرایەتی دەوڵەتی تورک، ڕاكان جبووری و چەند ئەندامێكی دیکەى ئەنجوومەنی پارێزگاى كەركووك سەردانی توركیا دەکەن. -
حزبی شیوعی عێراق: پێویستە کۆتایی بە دەستدرێژییەکانى دەوڵەتی بهێندرێت
سکرتێری حزبی شیوعی لە عێراق ڕایگەیاند، دەستدرێژییەکانی دەوڵەتی تورک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پێشێلکارییەکی دڕندانەیە و پێویستە حکومەت کۆتایی بەو دەستدرێژییانە بهێنێت. -
عامری: تا دەوڵەتی تورک هێزەکانی لە عێراق نەکشێنێتەوە هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵیدا نابێت
ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر رایگەیاند، داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە سەر خاکی عێراق قەبوڵ ناکەن و تا دەوڵەتی تورک هێزەکانی لە وڵاتەکەیان نەکشێنێتەوە، هەی پەیوەندییەکیان لەگەڵیدا نابێت. -
سەرۆککۆماری نوێی ئێران لە سەرەتای مانگی ئابدا سوێندی یاسایی دەخوات
بە گوێرەی میدیاکانی دەوڵەتی ئێران، مەسعود پزیشکیانی سەرۆککۆماری نوێی ئەو وڵاتە، وەک نۆهەمین سەرۆککۆمار، لە سەرەتای مانگی ئابدا لە بەردەم پەڕلەمانی ئەو وڵاتەدا سوێنی یاسایی دەخوات. -
مەسعود پزیشکیان وەک سەرۆککۆماری ئێران هەڵبژێردرا
لە گەڕی دووەمی خولی چواردەهەمینی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان کاندیدی ریفۆرمخوازان توانی بە جیاوازی ٣ ملیۆن دەنگ بەسەر سەعید جەلیلی کاندیدی بنەماخوازاندا سەربکەوێت. -
ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە ٣٨ هەزار کەسی تێپەڕاند
وەزارەتی تەندروستی حەماس، ڕایگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی لەسەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر هەرێمەکانی فەلەستین کوژراون ٣٨هەزار کەسی تێپەڕاندووە. -
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کەوتە گەڕی دووەمەوە
هەڵبژاردنی خولی چواردەهەمینی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران بە کەمترین رێژەی بەشداربوونەوە بەڕێوەچوو، هیچ یەک لە کاندیدەکان نەیانتوانی زۆرینەی دەنگەکان بەدەستبهێنن و پرۆسەکە کەوتە گەڕێ دووەمەوە. -
کاندیدێکی دیکەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کشایەوە
دوای ئەوەی ئەمیرحسێن قازیزادەی هاشمی لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کشایەوە، عەلی رەزا زاکانی کە ئەویش لە بەرەی بنەماخوازە توندڕەوەکانی دەسەڵاتە، کشانەوەی خۆی راگەیاند. -
دوورخستنەوەی مامۆستایان بەهۆی بڵاوکردنەوەی پۆستەکانیان لە دیجیتاڵ مێدیا
ڕاگەیەندراوە بە دەیان مامۆستا بە بیانووی بڵاوکردنەوەی پۆست و بابەتەکانیان لە دیجیتاڵ مێدیادا لە لایەن بەرپرسانی حکوومەتی ئێرانەوە لە ئەرکەکانیان دوورخراونەتەوە. -
بەهۆی بوومەلەرزەکەی کاشمەر ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢٠ کەسیش برینداربوون
بە هۆی ئەو بوومەلەرزەیەی، کە دوێنێ بە گوڕی ٥ پلەی رێختەر شاری کاشمەری سەر بە پارێزگای خۆراسانی رەزەویی ئێرانی هەژاند، ٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢٠ کەسیش برینداربوون. -
لە ئێران، ئاگر لە نەخۆشخانەیەک کەوتەوە: ٩ کەس گیانیان لەدەستدا
بەگوێرەی میدیاکانی دەوڵەتی ئێران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نەخۆشخانەیەک لە باکووری ئەو وڵاتە ئاگری لێکەوتووتەوە. ئاماژە بەوەشکراوە، لەئەنجامی ئاگرکەوتنەوەکەدا ٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.