ڕۆژههڵاتی-ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
لە سەرەتای شەڕی غەززەوە ١٦٣ ڕۆژنامەنووس کوژراون
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حكومەتی غەززە بڵاوی كردەوە، بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە لە ٧ـی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣ تا ئەمڕۆ، ١٦٣ ڕۆژنامەنووس لە غەزە كوژراون. -
پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک ساز دەکات
پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و گەمارۆکانی ئەو دەوڵەتە لەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی کۆدەبێتەوە. -
ئێران و سوودان پەیوەندییەکانیان ئاسایی دەکەنەوە
دوای تێپەڕبوونی نزیکەی هەشت ساڵ بە سەر پچڕانی پەیوەندییەکانیان، ئێران باڵیۆزخانەی خۆی لە خەرتووم کردەوە. -
ئازەربایجان باڵیۆزخانەی خۆی لە تاران کردەوە
بەگوێرەی میدیای دەوڵەتی ئێران، ئازەربایجان دوای ساڵێک باڵیۆزخانەی خۆی لە تاران کردەوە. -
هۆزەکانی عێراق لە دژی داگیرکاری هەڵوێستیان پیشاندا
ژمارەیەك شێخی هۆزەكانی عێراق، لە دژی لەشكركێشی و داگیركەرییەكانی دەوڵەتی تورك بۆ سەر خاکی باشووری كوردستان وەستانەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ تێکۆشانی تەڤگەری ئازادی کوردستان دەربڕی. -
چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە ئەنقەرەن
سەرچاوەیەك ڕایگەیاند، دوای یەكەم كۆبوونەوەی فەرمی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، لە سەر داوای خەمیس خەنجەر بە نوێنەرایەتی دەوڵەتی تورک، ڕاكان جبووری و چەند ئەندامێكی دیکەى ئەنجوومەنی پارێزگاى كەركووك سەردانی توركیا دەکەن. -
حزبی شیوعی عێراق: پێویستە کۆتایی بە دەستدرێژییەکانى دەوڵەتی بهێندرێت
سکرتێری حزبی شیوعی لە عێراق ڕایگەیاند، دەستدرێژییەکانی دەوڵەتی تورک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پێشێلکارییەکی دڕندانەیە و پێویستە حکومەت کۆتایی بەو دەستدرێژییانە بهێنێت. -
عامری: تا دەوڵەتی تورک هێزەکانی لە عێراق نەکشێنێتەوە هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵیدا نابێت
ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر رایگەیاند، داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە سەر خاکی عێراق قەبوڵ ناکەن و تا دەوڵەتی تورک هێزەکانی لە وڵاتەکەیان نەکشێنێتەوە، هەی پەیوەندییەکیان لەگەڵیدا نابێت. -
سەرۆککۆماری نوێی ئێران لە سەرەتای مانگی ئابدا سوێندی یاسایی دەخوات
بە گوێرەی میدیاکانی دەوڵەتی ئێران، مەسعود پزیشکیانی سەرۆککۆماری نوێی ئەو وڵاتە، وەک نۆهەمین سەرۆککۆمار، لە سەرەتای مانگی ئابدا لە بەردەم پەڕلەمانی ئەو وڵاتەدا سوێنی یاسایی دەخوات. -
مەسعود پزیشکیان وەک سەرۆککۆماری ئێران هەڵبژێردرا
لە گەڕی دووەمی خولی چواردەهەمینی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان کاندیدی ریفۆرمخوازان توانی بە جیاوازی ٣ ملیۆن دەنگ بەسەر سەعید جەلیلی کاندیدی بنەماخوازاندا سەربکەوێت. -
ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە ٣٨ هەزار کەسی تێپەڕاند
وەزارەتی تەندروستی حەماس، ڕایگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی لەسەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر هەرێمەکانی فەلەستین کوژراون ٣٨هەزار کەسی تێپەڕاندووە. -
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کەوتە گەڕی دووەمەوە
هەڵبژاردنی خولی چواردەهەمینی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران بە کەمترین رێژەی بەشداربوونەوە بەڕێوەچوو، هیچ یەک لە کاندیدەکان نەیانتوانی زۆرینەی دەنگەکان بەدەستبهێنن و پرۆسەکە کەوتە گەڕێ دووەمەوە. -
کاندیدێکی دیکەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کشایەوە
دوای ئەوەی ئەمیرحسێن قازیزادەی هاشمی لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کشایەوە، عەلی رەزا زاکانی کە ئەویش لە بەرەی بنەماخوازە توندڕەوەکانی دەسەڵاتە، کشانەوەی خۆی راگەیاند. -
دوورخستنەوەی مامۆستایان بەهۆی بڵاوکردنەوەی پۆستەکانیان لە دیجیتاڵ مێدیا
ڕاگەیەندراوە بە دەیان مامۆستا بە بیانووی بڵاوکردنەوەی پۆست و بابەتەکانیان لە دیجیتاڵ مێدیادا لە لایەن بەرپرسانی حکوومەتی ئێرانەوە لە ئەرکەکانیان دوورخراونەتەوە. -
بەهۆی بوومەلەرزەکەی کاشمەر ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢٠ کەسیش برینداربوون
بە هۆی ئەو بوومەلەرزەیەی، کە دوێنێ بە گوڕی ٥ پلەی رێختەر شاری کاشمەری سەر بە پارێزگای خۆراسانی رەزەویی ئێرانی هەژاند، ٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢٠ کەسیش برینداربوون. -
لە ئێران، ئاگر لە نەخۆشخانەیەک کەوتەوە: ٩ کەس گیانیان لەدەستدا
بەگوێرەی میدیاکانی دەوڵەتی ئێران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نەخۆشخانەیەک لە باکووری ئەو وڵاتە ئاگری لێکەوتووتەوە. ئاماژە بەوەشکراوە، لەئەنجامی ئاگرکەوتنەوەکەدا ٩ کەس گیانیان لەدەستداوە. -
عێراق… تا ئێستا ٤٧٠ ڕۆژنامەنووس کوژراون
سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق بە بۆنەی یادی ١٥٥ ساڵەی رۆژنامەگەری لە وڵاتەکەی ڕایگەیاند، لە کۆی ١٨٠ وڵاتی جیهان عێراق لە پلەی یەکەمدا دێت لە ژمارەی کوژرانی ڕۆژنامەنووسان و تائێستا ٤٧٠ رۆژنامەنووس لە وڵاتەکەدا کوژراون. -
کۆمسیۆنی نەتەوەیەکگرتووەکان: ئیسرائیل و گروپە فەلەستینیەکان تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە
کۆمیسیۆنی لێپرسینەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بە ئامانجی 'سڕینەوە' تاوانی لە دژی مرۆڤایەتی ئەنجامداوە، هاوکات گروپە فەلەستینیەکانیشی بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ تۆمەتبارکرد. -
بریکاری وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات
بڕیارە عەلی باقری بریکاری وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدا، هەولێر و سلێمانی بکات. -
لە شەڕی غەززەدا ژمارەی کوژراوان گەیشتە ٣٧ هەزار و ١٢٤ کەس
وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەزە رایگەیاند، کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای شەڕەوە لەوناوچەیە کوژراون گەیشتووەتە ٣٧ هەزار و ١٢٤ کەس. -
سعودیە ٣٠٠ هەزار کەسی گەڕاندەوە کە بەنیازبوون بە نایاسایی حەج بکەن
سعودیە رایگەیاند کە زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەسیان لە مەککە دوورخستووەتەوە کە بەنیازبوون بە شێوەی نایاسایی حەج بکەن. -
ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران راگەیەندرا
ناوی شەش کەس وەک پاڵێوراوی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران راگەیەندرا و لە رۆژی دووشەممەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات و پێشبینی دەکرێت لەم هەڵبژاردنەشدا رێژەیەکی کەم لە هاووڵاتیان بەشداری بکەن. -
کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەیروت دەستی پێکرد
کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان دەستی پێکرد. -
بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە هێندوستان کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەکات
شارەزایان هۆشداریی لەوە دەدەن کە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە هێندوستان کاریگەری جددی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەکات. -
لە غەززە ٥٣ کەسی دیکە کوژران
وەزارەتی تەندروستی حەماس رایگەیاند، لە کەرتی غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ٥٣ کەسی دیکە کوژراون.