ڕۆژههڵاتی-ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
موقتەدا سەدر داوای داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکای لە بەغدا کرد
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ئایینی شیعەکانی عێراق، دوای کوژرانی دەیان فەلەستینی بە هۆی هێرشەکانی ئیسراییل بۆ سەر کەمپی فەلەستینیەکان لە ڕەفەح، داوای داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد کرد. -
بە هۆی هێرشەکان بو سەر ڕەفح نزیكەی ملیۆنێک كەس ئاوارەبوون
بە پێی ڕاگەیاندنەکانی ڕێكخراوی هاوكاری نەتەوەیەكگرتووەكان لە فەڵەستین، لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری ڕەفح، نزیكەی یەك ملیۆن كەس ئاوارە بوون. -
ئیسرائیل لە رەفەح کۆمەڵکوژی ئەنجامدا
بەرگری شارستانی فەلەستین رایگەیاند، کە لە هێرشی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەمپێک لە رەفەح ٤٠ کەس ژیانیان لەدەستداوە. -
حەماس بانگەشە دەکات کە ژمارەیەکی سەربازی ئیسرائیلی بە دیل گرتووە، تەلئەبیبیش رەتیدەکاتەوە
حەماس بانگەشەی ئەوە دەکات رۆژی شەممە لە کەمپی جەبالیە لە غەززە بۆسەیان داناوە و ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیلیان بە دیل گرتووە، بەڵام سوپای ئیسرائیل ئەو بانگەشەیە رەتدەکاتەوە. -
کاردەکرێت بۆ گەڕانەوەی ٣٩ هەزار کۆچبەری عێراقی لە ئەڵمانیاوە
وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت: ٣٩ هەزار کۆچبەری عێراقی لە ئەڵمانیا داوای پەنابەرێتییان ڕەتکراوەتەوە و کار بۆ گەڕاندنەوەیان دەکەن. -
عەلی باقری وەک سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەستنیشان کرا
لە بری حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران کە لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەردا لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە، گیانی لەدەستدا، عەلی باقری وەک سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی دەستنیشان کرا. -
ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێرانی گیانی لەدەستدا
کاربەدەستانی ئێران رایانگەیاند، سەرۆککۆمار ئیبراهیم رەئیسی و وەزیری دەرەوە حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان ژیانیان لەدەستداوە. -
لەهێرشێکدا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە عێراق ٥ سەرباز کوژران
بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی عێراق رایانگەیاند، کە لە هێرشێکدا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە پارێزگای سەڵاحەدین، فەرماندەیەک و ٤ سەربازی عێراق کوژراون. -
خەزعەلی: کاتی ئەوە هاتووە بەفەرمی مردنی رێککەوتنی شەنگال رابگەیەندرێت
ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند: "بەناو رێککەوتنی شەنگال کۆتایی هاتووە و کاتی ئەوەیە بە فەرمی ئەوە رابگەیەندرێت"، جەختیشی کردەوە کە خەڵکی شەنگال ئەو رێککەوتنەیان رەتکردووەتەوە. -
نیوەى دانیشتوانى کەمپی هۆل خەڵکی عێراقن
ژمارەى بنەماڵەی چەتەکانی داعش لە کەمپى هۆل لە باکوورى رۆژهەڵاتى سووریا بۆ ٤٣ هەزار کەس کەمی کردووە، نیوەی ئەو ژمارەیە خەڵکی عێراقن. -
پوتین: ڕێگە نادەین کەس هەڕەشەمان لێبکات!
ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە لە وتارێکیدا لە جەژنی سەرکەوتنی سۆڤیەت بەسەر هیتلەردا، جەختی لەوە کردەوە کە هێزی هەستەیی ستراتیژیی ڕووسیا "هەمیشە ئامادەی شەڕن. -
'تورکیا دەستی بە هەناردەکردنی کاڵا بۆ ئیسرائیل کردووەتەوە'
تەنیا چەند رۆژ دوای ئەوەی راگەیەندرا دەوڵەتی تورک هەناردەی کاڵای بۆ ئیسرائیل راگرتووە، میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، ئەنقەرە دەستی بە هەناردەکردنی کاڵا کردووەتەوە. -
ژمارەی ئەو کەسانەی لە شەڕی غەززە کوژراون لە ٣٥ هەزار کەس نزیکبووەتەوە
وەزارەتی تەندروستی حەماس رۆژی پێنج شەممە رایگەیاند، لە سەرەتای شەڕەوە تائێستا ٣٤ هەزار و ٩٠٤ کەس لە غەزە کوژراون. -
شەڕی غەززە لە ٢١١هەمین رۆژدایە: لانیکەم ٣٤ هەزار و ٦٨٣ کەس کوژراون
وەزارەتی تەندروستی حەماس رایگەیاند، لە ٧ی تشرینی یەمەکەوە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لانیکەم ٣٤ هەزار و ٦٨٣ کەس کوژراون. -
کۆریای باکوور بەرەو دەریای ژاپۆن مووشەکێکی بالیستیکی ئاراستە کرد
سوپای کۆریای باشوور ڕایگەیاند کە کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستیکی بەرەو دەریای ژاپۆن ئاراستە کردووە. -
گروپی خۆڕاگری ئیسلامی لە عێراق ئەنجامدانی هێرشێکی لە دژی ئیسرائیل راگەیاند
گروپی خۆڕاگری ئیسلامی لە عێراق رایەگیاند، کە بارەگایەکیان لە شاری ئیلاتی ئیسرائیل کردووەتە ئامانج. -
بابل؛ هێرشی ئاسمانی کرایە سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی
لە باکووری پارێزگای بابلی عێراق هێرشی ئاسمانی کرایە سەر بنکەیەکی سەربازی هێزەکانی حەشدی شەعبی، ئەمریکاش رەتیدەکاتەوە لە پشت ئەو هێرشەوە بووبێت. -
لە تورکیا، ناوچەی تۆکات بومەلەرزەیەک بە پلەی ٥.٦ ڕوویدا
بومەلەرزەیەک بە خێرایی ٥.٦ پلە لە ناوچەی سولوسەرای تۆکات ڕوویدا. بە پێی سەرچاوەکان بومەلەرزەکە لە زۆربەی شارەکان هەستی پێکراوە. -
حەماس: تائێستا لە غەززە ٣٣ هەزار و ٧٢٩ کەس کوژراون
وەزارەتی تەندروستی حەماس رایگەیاند، کە لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە دەستیان پێکراوە تائێستا لە غەززە ٣٣ هەزار و ٧٢٩ کەس کوژراون. -
ئوردن خستنەخوارەوەی دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی راگەیاند
بە گوێرەی سەرچاوە ئەمنییە هەڕێمییەکان، فڕۆکە جەنگیەکانی ئوردن لە باکور و ناوەڕاستی ئەو وڵاتە بە دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانیان خستووەتە خوارەوە، کە بەرەو ئیسرائیل ئاراستە کرابوون. -
ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی ئیسرائیلدا گرت
هێزەکانی سوپای پاسداران لە گەرووی هورموز دەستیان بە سەر کەشتییەکی بارهەڵگردا گرت، کە ئاڵای پۆرتوگالی بەسەروەبوو، بەڵام دەوترێت خاوەنەکەی سەرمایەدارێکی ئیسرائیلییە. -
سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریکا دەکات
نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، کە سودانی بە سەردانێکی فەرمی بەرەو ئەمریکا گەشتی کردووە. -
ڕووسیا گەورەترین وێستگەی ناوەندی کارەبای ئۆکرانیای بۆردومان کرد
ڕووسیا وێستگەی ناوەندی کارەبای ترپیلیای لە ٥٠ کیلۆمەتری باشووری کیێڤ بوردومان کرد. -
ناوی بزووتنەوەی سەدر گۆڕدرا بۆ بزووتنەوەی نەتەوەیی شیعە
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکە واژۆی موقتەدا سەدری لەسەرە، ناوی بزووتنەوەی سەدر گۆڕدراوە بۆ بزووتنەوەی نەتەوەیی شیعە. -
هەواڵگری ئەمریکا پێیوایە بەم نزیکانە ئێران هێرشێکی گەورە دەکاتە سەر ئیسرائیل
بە گوێرەی ئاژانسی بلومبێرگ، هەواڵگری ئەمریکا پێشبینی دەکات ئێران و گروپە هاوپەیمانەکانی لەماوەیەکی نزیکدا هێرشێکی گەورە دەکەنە سەر ئیسرائیل.