ڕۆژههڵاتی-ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
لەهێرشێکدا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە عێراق ٥ سەرباز کوژران
بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی عێراق رایانگەیاند، کە لە هێرشێکدا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە پارێزگای سەڵاحەدین، فەرماندەیەک و ٤ سەربازی عێراق کوژراون. -
خەزعەلی: کاتی ئەوە هاتووە بەفەرمی مردنی رێککەوتنی شەنگال رابگەیەندرێت
ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند: "بەناو رێککەوتنی شەنگال کۆتایی هاتووە و کاتی ئەوەیە بە فەرمی ئەوە رابگەیەندرێت"، جەختیشی کردەوە کە خەڵکی شەنگال ئەو رێککەوتنەیان رەتکردووەتەوە. -
نیوەى دانیشتوانى کەمپی هۆل خەڵکی عێراقن
ژمارەى بنەماڵەی چەتەکانی داعش لە کەمپى هۆل لە باکوورى رۆژهەڵاتى سووریا بۆ ٤٣ هەزار کەس کەمی کردووە، نیوەی ئەو ژمارەیە خەڵکی عێراقن. -
پوتین: ڕێگە نادەین کەس هەڕەشەمان لێبکات!
ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە لە وتارێکیدا لە جەژنی سەرکەوتنی سۆڤیەت بەسەر هیتلەردا، جەختی لەوە کردەوە کە هێزی هەستەیی ستراتیژیی ڕووسیا "هەمیشە ئامادەی شەڕن. -
'تورکیا دەستی بە هەناردەکردنی کاڵا بۆ ئیسرائیل کردووەتەوە'
تەنیا چەند رۆژ دوای ئەوەی راگەیەندرا دەوڵەتی تورک هەناردەی کاڵای بۆ ئیسرائیل راگرتووە، میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، ئەنقەرە دەستی بە هەناردەکردنی کاڵا کردووەتەوە. -
ژمارەی ئەو کەسانەی لە شەڕی غەززە کوژراون لە ٣٥ هەزار کەس نزیکبووەتەوە
وەزارەتی تەندروستی حەماس رۆژی پێنج شەممە رایگەیاند، لە سەرەتای شەڕەوە تائێستا ٣٤ هەزار و ٩٠٤ کەس لە غەزە کوژراون. -
شەڕی غەززە لە ٢١١هەمین رۆژدایە: لانیکەم ٣٤ هەزار و ٦٨٣ کەس کوژراون
وەزارەتی تەندروستی حەماس رایگەیاند، لە ٧ی تشرینی یەمەکەوە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لانیکەم ٣٤ هەزار و ٦٨٣ کەس کوژراون. -
کۆریای باکوور بەرەو دەریای ژاپۆن مووشەکێکی بالیستیکی ئاراستە کرد
سوپای کۆریای باشوور ڕایگەیاند کە کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستیکی بەرەو دەریای ژاپۆن ئاراستە کردووە. -
گروپی خۆڕاگری ئیسلامی لە عێراق ئەنجامدانی هێرشێکی لە دژی ئیسرائیل راگەیاند
گروپی خۆڕاگری ئیسلامی لە عێراق رایەگیاند، کە بارەگایەکیان لە شاری ئیلاتی ئیسرائیل کردووەتە ئامانج. -
بابل؛ هێرشی ئاسمانی کرایە سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی
لە باکووری پارێزگای بابلی عێراق هێرشی ئاسمانی کرایە سەر بنکەیەکی سەربازی هێزەکانی حەشدی شەعبی، ئەمریکاش رەتیدەکاتەوە لە پشت ئەو هێرشەوە بووبێت. -
لە تورکیا، ناوچەی تۆکات بومەلەرزەیەک بە پلەی ٥.٦ ڕوویدا
بومەلەرزەیەک بە خێرایی ٥.٦ پلە لە ناوچەی سولوسەرای تۆکات ڕوویدا. بە پێی سەرچاوەکان بومەلەرزەکە لە زۆربەی شارەکان هەستی پێکراوە. -
حەماس: تائێستا لە غەززە ٣٣ هەزار و ٧٢٩ کەس کوژراون
وەزارەتی تەندروستی حەماس رایگەیاند، کە لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە دەستیان پێکراوە تائێستا لە غەززە ٣٣ هەزار و ٧٢٩ کەس کوژراون. -
ئوردن خستنەخوارەوەی دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی راگەیاند
بە گوێرەی سەرچاوە ئەمنییە هەڕێمییەکان، فڕۆکە جەنگیەکانی ئوردن لە باکور و ناوەڕاستی ئەو وڵاتە بە دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانیان خستووەتە خوارەوە، کە بەرەو ئیسرائیل ئاراستە کرابوون. -
ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی ئیسرائیلدا گرت
هێزەکانی سوپای پاسداران لە گەرووی هورموز دەستیان بە سەر کەشتییەکی بارهەڵگردا گرت، کە ئاڵای پۆرتوگالی بەسەروەبوو، بەڵام دەوترێت خاوەنەکەی سەرمایەدارێکی ئیسرائیلییە. -
سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریکا دەکات
نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، کە سودانی بە سەردانێکی فەرمی بەرەو ئەمریکا گەشتی کردووە. -
ڕووسیا گەورەترین وێستگەی ناوەندی کارەبای ئۆکرانیای بۆردومان کرد
ڕووسیا وێستگەی ناوەندی کارەبای ترپیلیای لە ٥٠ کیلۆمەتری باشووری کیێڤ بوردومان کرد. -
ناوی بزووتنەوەی سەدر گۆڕدرا بۆ بزووتنەوەی نەتەوەیی شیعە
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکە واژۆی موقتەدا سەدری لەسەرە، ناوی بزووتنەوەی سەدر گۆڕدراوە بۆ بزووتنەوەی نەتەوەیی شیعە. -
هەواڵگری ئەمریکا پێیوایە بەم نزیکانە ئێران هێرشێکی گەورە دەکاتە سەر ئیسرائیل
بە گوێرەی ئاژانسی بلومبێرگ، هەواڵگری ئەمریکا پێشبینی دەکات ئێران و گروپە هاوپەیمانەکانی لەماوەیەکی نزیکدا هێرشێکی گەورە دەکەنە سەر ئیسرائیل. -
خامنەیی هەڕەشە دەکات و ئیسرائیلیش وەڵامی دەداتەوە
عەلی خامنەیی رابەری دەوڵەتی ئێران بۆ یەکەم جار دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کۆنسولخانەی وڵاتەکەی لە سوریا هەڕەشەی لە تەلئەبیب کرد و رایگەیاند، "تەمبێ دەکرێت و سزادەدرێت". -
لە ڕووسیا و قەزاخستان لافاو هەستا: زیاتر لە ٩٠ هەزار کەس گواسترانەوە
لە ڕووسیا و قەزاخستان لە ساڵانی ڕابردوودا خراپترین کارەساتی لافاو ڕوویداوە. بەهۆی هاتنی لافاوەو لە ماوەی دوو هەفتەدا زیاتر لە ٩٠ هەزار کەس گواسترانەوە. -
٤ی نیسان لە ئەرمەنێستان پیرۆز کرا
لە ناوەندی کۆمەڵگەی یەریڤانی ئەرمەنێستان یەکێتیی ژنانی ئازاد یادی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-یان پیرۆز کرد. -
لە سیستان و بەلوچستان ٥ ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژران
لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران لە هێرشێکدا بۆ سەر دوو بنکە ٤ ئەندامی هێزەکانی سوپای پاسداران و پۆلیس کوژران. -
میلشیا عێراقییەکان بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل
گروپێک لە میلیشیاکانی عێراق بەرپرسیارێتی هێرشە درۆنیەکەی ناوچەی عیلات ئیسرائیل لە ئەستۆ گرت. -
چاودێری مافی مرۆڤ: ئازار و ئەشکەنجەی بەهاییەکان لە ئێران تاوانە دژی مرۆڤایەتی
چاودێری مافی مرۆڤ، ڕایگەیاند ئازار و ئەشکەنجەی کەمینەی بەهاییەکان لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە لە ساڵی ١٩٧٩ تاوانە دژی مرۆڤایەتی. -
کۆبوونەوەکانی شاندی ئەمریکا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورکیا بەردەوامە
شاندێکی ئەندامانی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا لە ئەنقەرە دیداریان لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەنجامدا و لەگەڵ سەرۆکی میت، وەزیری بەرگری و سەرۆکی کۆمیسیۆنی مەجلیسی نوێنەران دیدار ئەنجام دەدەن.