ڕۆژههڵاتی-ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
بۆ رۆژی دووەم ھێرش و ئۆپڕاسێۆنەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستین بەردەوامە
بۆ رۆژی دووەم ھێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی جنین لە فەڵەستین بەردەوامە، ژمارەی کوژراوەکانیش بەرزبوونەتەوە. -
سامانی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق دەستی بەسەردا دەگیرێت
ماڵ و موڵک و سامانی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق دەستیبەسەردا دەگیرێت. -
ئەلینا ڕومانوسکی: وەفدێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە سەردانێک گەیشتە عێراق
بە ووتەی باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق، وەفدێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە سەردانێک لە عێراقە و بڕیارە سەردانی ھەرێم بکات و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ھەرێم ی کوردستانیش کۆببێتەوە. -
ئەنجامنامەی کۆڕبەندی لوبنان ئاشکرا کرا
کۆڕبەندی "لەپێناو رۆژهەڵاتی ناوینی دیموکراتیک، رێگایەک بەرەو ئاشتی" کە لە ١٣ی حوزەیراندا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان دەستیپێکردبوو، دوای دوو رۆژ بە ئەنجامنامەیەک کۆتایی بە کارەکانی هێنا. -
بەشار ئەسەد داوای دیاریکردنی وادەیەک دەکات بۆ کشانەوەی سوپای تورکیا
بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا داوای دیاریکردنی وادەیەک دەکات بۆ کشانەوەی ھێزەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا لەناو خاکی سوریا. -
عێراق داوا لە وڵاتان دەکات هاووڵاتییانی خۆیان لە کەمپی هۆل وەربگرنەوە
بەرپرسانی عێراق لە زاری ئەحمە سەحاف داوا لە ووڵاتانی جیهان دەکەن هاووڵاتییانی خۆیان لە کەمپی هۆل لە رۆژئاوای کوردستان بگەڕێننەوە وڵاتەکانیان. -
سوپای عێراق مۆڵگەکانی داعش دەکاتە ئامانج
ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق، لە قووڵایی زنجیرە چیای حەمرین لە باکوری ڕۆژهەڵاتی دیالە، لە سێ میحوەرەوە ئۆپەراسیۆنێکی نوێیان ئەنجامدا. -
لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە دیالە ١٠ چەتەی داعش کوژران
خانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاشکرای کرد، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لە دیالە ١٠ چەتەی داعش کوژراون. -
عێراق و ئێران دەربارەی ئاسایشی سنوورەکان و بەگژاچوونەوەی مادەی هۆشبەر کۆبوونەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری ناوخۆی عێراق عەبدولئەمیر ئەلشمەری لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی لە تاران کۆبوونەوە، سەبارەت بە پرسی ئاسایشی سنوورەکان و بەگژاچوونەوەی مادەی هۆشبەر. -
پەرلەمانتارێکی عێراق لێدوانەکانی سولەیمان سۆیلو شەرمەزار دەکات
جەواد پۆلان یئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق، لێدوانەکانی وەزیری ناوخۆی تورکی شەرمەزارکرد سەبارەت بە هێرشکردنە سەر سنوورەکانی عێراق، داوا لە حکومەتی عێراق دەکات لە ئەنجوومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکان دژی تورکیا سکاڵا بجووڵێنرێت. -
ئەسەد لە سعودیە بەشداری لە کۆبونەوەی کۆمکاری عەرەبی دەکات
بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا دوێنێ پێنجشەممە گەیشتە شاری جەددەی سعودیە. -
نەورۆز ئەحمەد: گرنگە تێکۆشان گەورەتر بکەین
نەورۆز ئەحمەد ئەندامی فەرماندەیی گشتی قەسەدە وتی، " گرنگە کە تێکۆشان گەورە بکەین. ئازادی بێ تێکۆشان و فیداکاری نابێت." -
کۆنگرەی خانەوادەی شەهیدان بەڕێوە دەچێت: ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ
یەکەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان بە دروشمی ' بە رۆحی شەهیدان ئێمە شەڕی گەلی شۆڕشگێری بەرەو پێشەوە دەبەین و ئازادی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین" دەستی پێکرد. -
کلچدارئۆغلۆ: بێهیوا مەبن، لە هەڵبژاردنەکاندا سەر دەکەوین
کەمال کلچدارئۆغلۆ کە لەگەڵ تەیب ئەردۆغان چووە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی رایگەیاند، " نابێت خۆمان بێهیوا بکەین. پێکەوە هەڵدەستینە سەرپێ و لە هەڵبژاردنەکاندا سەردەکەوین." -
عێراق داوای هەڵوێستی نێودەوڵەتی دژی تورکیا و ئێران دەکات
وەزیری سەرچاوەئاوییەکانی عێراق رایگەیاند: "عێراق لەبارەی دۆسییەی ئاو لەگەڵ تورکیا و ئێران پێویستی بە هاوکاری نێودەوڵەتی هەیە و داوایکرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵوێستی هەبێت. -
سودانی سەردانی موسڵ دەکات
شاندێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیری عێراق سەردانی موسڵی کرد. -
موحەڕەم ئینجە لە کاندیدی سەرۆکایەتی تورکیا کشایەوە
موحەڕەم ئینجە سەرۆکی گشتی پارتی مەملەکەت رایگەیاند، لە کاندیدی سەرۆکایەتی تورکیا کشاوەتەوە. -
دەوڵەتی تورک لە تەل تەمر کەسێکی شەهید کرد
لە هێرشی سوپای داگیرکەری تورکدا لە هەرێمی تەل تەمر، هاوڵاتیەکی هەرێمەکە شەهید بوو و ٤ کەسیش بریندار بوون. -
ڕێپێوانێک لە دەیرەزۆر بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕیی سوریا و یەکێتیی ژنانی گەنج لە دەیرەزۆر ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. -
لە ئێران دوو کەس بە هۆی 'سوتاندنی قورئان' لەسێدارەدران
لە ئێران دوو کەس بە تۆمەتی سوتاندنی قورئان و سوکایەتی بە پیغەمبەری ئیسلام لە سێدارەدران. -
ژنان لە ئێران بێ لەچک بەشداریان لە پێشبڕکییەکی وەرزشیدا کرد و سەرۆکی فیدراسیۆن دەستی لەکاری کێشایەوە
ژنان لە شاری شیرازی ئێران بێ لەچک بەشداریان لە پێشبڕکێیەکی وەرزشی کرد، سەرۆکی فیدراسیۆنی گۆڕەپان و مەیدان دەستی لەکار کێشایەوە. -
یەکێتی سەندیکاکانی عێراق: تائیستا کرێکارانی وڵاتەکە ناهۆشیارن بەرامبەر مافەکانیان
وەحیدەدەین محێدین: "لەگەڵ ئەوەی لە ساڵانی ١٩٧٠کانەوە بیمەی کرێکاری هەیە بەڵام تائیستا کرێکاران بێ ئاگان لە مافەکانیان بۆیە لە عێراق کێشەی ناهۆشیاری کرێکارانمان هەیە لە مافەکانیان". -
لەبارەی هێرشی دژی قاسم سولەیمانی و موهەندیس داوای لێپێچینەوە لە کازمی دەکرێت
داواکاری گشتی عێراق بڕیاریدا سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق موستەفا کازمی ڕەوانەی لێکۆڵینەوە بکات پەیوەست بە دۆسیەی بەئامانجگرتنی «فەرماندەکانی سەرکەوتن» و «پێشێلکردنی سەروەریی فڕۆکەخانەی بەغداد» . -
سەرۆککۆماری ئێران سەردانی دیمەشق دەکات
ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران رۆژی چوارشەممە بە سەردانێکی دوو رۆژە دەگاتە دیمەشق. -
نوێنەرێکی خامنەیی لە باکوری ئێران کوژرا
ئەندامێکی ئەنجومەنی دەستەبژێران کە هاوکات نوێنەری عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئایینی ئێرانە لە باکوری ئەو وڵاتە کوژرا.