١٣٩ چەتەی داعش لە ڕیزەکانی دەوڵەتی تورکدان
بەگوێرەی داتاکانی ناوەندی بەڵگەکردنی پێشێلکارییەکان لەو هەرێمانەی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراون، ١٣٩ چەتەی داعش هەن.
بەگوێرەی داتاکانی ناوەندی بەڵگەکردنی پێشێلکارییەکان لەو هەرێمانەی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراون، ١٣٩ چەتەی داعش هەن.
ناوەندی بەڵگەکردنی پێشێلکارییەکان ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە دەربارەی ئەو چەتە داعشانەی لە هەرێمە داگیرکراوەکان لەنێو ڕیزەکانی دەوڵەتی تورکدا جێگیربوون.
لە ڕاپۆرتەکەدا ناوی ١٣٩ چەتە و سەرچەتەکانی داعش بڵاوکراوەتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، بێجگە لە سەرچەتەکان، ١٣٩ داعش لەناو چەتەکانی "جەیش وەتەنی" سەر بە سوپای داگیرکەری تورک جێ دەگرن. ئاماژە بەوە کراوە، ١٣٩ داعشەکە لە هەرێمە داگیرکراوەکانی عەفرین و ئەعزاز و گرێسپی و سەرێکانی و باب و جەرابلوس لەنێو چەتەکانی سوپای تورکدا جێ کراونەتەوە.
هەروەها ئاماژە کراوە بە چەتەیەک بە ناوی عومەر حاجی سوڵتان و سەرچەتەیەکی تر بە ناوی ئەبو وەفا ئەلتونسی، وە تێیدا هاتووە: "چەتە عومەر حاجی سوڵتان داعشێکی نزیک لە سەرچەتەکانی داعشە. ناسنامەی سورییە، ئێستە لە شاری گرێسپی دەمێنێتەوە. ئەبو وەفا ئەلتونسی پێشتر ئەفسەری هەواڵگری تونس بووە، ئێستە سەرچەتەیەکی داعشە، لە شاری سەرێکانی دەمێنێتەوە".
جێی بیرخستنەوەیە، سەرچەتەکانی داعش، ئەبوبەکر بەغدادی و ئەبو ئیبراهیم قورەیشی و ئەبو حەسەن قورەیشی لە هەرێمە داگیرکراوەکان لە ئۆپەراسیۆنی قەسەدە و هاوپەیمانی نێونەتەوەیی کوژران.