٢ شەڕڤانی قەسەدە لە مەنبەج شەهیدبوون

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕایگەیاند شەڕڤانانی قەسەدە جوان قاسمی و دۆزڤان کۆبانێ لە ٢٥ ی ئەیلول لە مەنبەج شەهیدبوون، بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی شەهیدەکانی دا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ناسنامەی دوو شەڕڤانی بە ناوەکانی جوان قاسمی و دۆزڤان کۆبانێ کە ٢٥ ی ئەیلول لە مەنبەج شەهیدبوون، ئاشکرا کرد.

قەسەدە ڕایدەگەیەنێت یەک لەو هەرێمانەی ڕووبەڕووی هێرشی دژواری دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی دەبێتەوە گوندەواری مەنبەجە، لە بەرامبەر شەڕڤانانی قەسەدە بەرخۆدان دەکەن و وەڵامی هەموو هێرشەکان و هەوڵی دزەکردنی چەتەکان دەداتەوە.

قەسەدە دەڵێت: "لە بەرەیەکی گوندەواری مەنبەج ٢ شەڕڤانمان شەهیدبوون بە ناوەکانی جوان قاسمی (عەبدۆ عیسا بوزی) و دۆزڤان کۆبانێ (محەمەد عەدنان بوزی)".

قەسەدە ڕایدەگەیەنێت هەردوو شەڕڤانەکە بەشداری چەندن پەروەردە بوون، هەروەها بەشداربوون لە چەندین ئۆپەراسیۆنی سەربازی و وەڵامدانەوەی هێرشەکانی هێزەکانی داگیرکەری تورک و چەتەکانی. بەرخۆدانی مەزنیان پیشانداوە دژی ئەم هێرشانە.

قەسەدە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دوو شەهیدەکە و تەواوی بنەماڵەی شەهیدان دەکات، بەڵێن دەدات تۆڵەی شەهیدان لە تاوانباران بسێنێتەوە و ئامانجی شەهیدان بەدی بهێنێت.

ناسنامەی شەهیدەکان بەم جۆرەیە:

ناسناو: جوان قاسمی

ناو و پاشناو: عەبدۆ بوزی

ناوی دایک: جیهان

ناوی باوک: عیسا

شوێن و کاتی لەدایکبوون: کۆبانێ _ ٢٠٠١

شوێن و کاتی شەهیدبوون: گوندەواری مەنبەج ٢٥ ی ئەیلولی ٢٠٢٤.

 

ناسناو: دۆزڤان کۆبانێ

ناو و پاشناو: محەمەد بوزی

ناوی دایک: فاتمە

ناوی باوک: عەدنان

شوێن و کاتی لەدایکبوون: قاسمیە _ ٢٠٠٤

شوێن و کاتی شەهیدبوون: گوندەواری مەنبەج ٢٥ ی ئەیلولی ٢٠٢٤.