٣ ئەندامی تەڤ-دەم شەهید بوون
تەڤ-دەم ڕایگەیاند لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا بۆ سەر شەهبا ٣ ئەندامیان شەهید بوون و وتی: "داوا لە هەموو کەسێک دەکەین لە دژی فاشیزمی بوەستێتەوە."
تەڤ-دەم ڕایگەیاند لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا بۆ سەر شەهبا ٣ ئەندامیان شەهید بوون و وتی: "داوا لە هەموو کەسێک دەکەین لە دژی فاشیزمی بوەستێتەوە."
لە ڕاگەیاندراوێکدا تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ-دەم) ڕایگەیاند لە هێرشەکەی ٩ی تشرینی یەکەمی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا بۆسەر شەهبا ٣ ئەندامیان شەهید بووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە فاشیزمی دەوڵەتی تورک بە پێشەنگایەتی ئاکەپە-مەهەپە لە دەرەنجامی شکستەکانی بەرامبەر گەریلادا هەموو جۆرە هێرشێکی فاشیستی دەکات، وە بەتایبەت لە بەرامبەر ژندا ئەم هێرشانەی چڕترکردووەتەوە و هاتووە: "لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا بە هەموو کینە و ڕقێکی خۆیەوە هێرشی سەر کۆچبەرانی عەفرین دەکات، کە ئامانج بەردەوامیدانە بە قڕکردنی گەلەکەمان. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ٣ چالاکوانی شەهید کرد کە بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و یەکسانی لەسەر بنەمای خوشک و برایەتی گەلان کارییان دەکرد." دەشڵێت، بەسەربەرزییەوە شەهیدبوونی هەر سێ ئەندامەکەمان پیرۆز دەکەین.
'ڕێهەڤاڵمان زلال عەفرین، مەزڵوم عەنتاب و ئالاف موردا بەشداری کارای تێکۆشانمان بوون'
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە گرنگی ڕۆڵی هەرسێ شەهید کراوە و هاتووە: " گەلی ئازادیخوازمان پێشوازی لە شەهیدبوونی ڕێهەڤاڵمان زلال عەفرین، مەزڵوم عەنتاب و ئالاف موردا دەکات کە بەشداری کارای تێکۆشانمان بوون. بێدەنگی دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ و دەوڵەتان لە بارەی هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیزمی تورکەوە شەرمەزار دەکەین."
لە کۆتایی ڕاگەیاندروەکەدا تەڤ-دەم جەخت لەسەر بەردەوامیدان بە تێکۆشان دەکات و دەڵێت؛ "وەک تەڤدەم شەهیدبوونی هەڤاڵانمان لە گەلەکەمان، ئازدیخوازان و ژنانی ئازاد پیرۆز دەکەین و بەڵێنی بەردەوامیدانی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراتیکی دەدەین. داوا لە هەموو کەسێک دەکەین لە دژی فاشیزم بوەستێتەوە."