نوێنەری ٣٤ پارت و رێکخستنی سووریا لە هەرێمەکە بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی شاری حەسەکە کۆبوونەوە. دوای کۆبوونەوەکە ڕاگەیاندراوێکیان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە.
نوێنەری پارتی نوژەن و دیموکراتیکی سووریا، هەیفا مەحموود ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە:"چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دژی پێکهاتەکانی هەرێمەکە و ئاوارەکردنیان بە ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافیای هەرێمەکەیە، تاوانەکانی شەڕ ئەنجام دەدەن."
هەروەها ئاماژه به هه ڵوێستی حکومەتی شام کرا، دووپات کرایەوە ئەگەر حکومەتی شام وەڵامی بانگەوازەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بدایتەوە کە بۆ چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکانی سووریا داوای کردبوو، ئەم ڕوودوانەی ئێستا ڕوویان نەدەدا.
پارت و لایەنە سیاسییەکان لە ڕاگەیاندراوەکەدا هێرشەکانی سەر هەرێمەکەیان بە توندی شەرمەزارکرد و جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە ئامادەن لەگەڵ قەسەدە هەرێمەکە بپارێزن.
هەروەها پشتگری سەفەبەری گشتیان کرد و بانگەوازییان لە گەل کرد: "بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین هۆشیاربن، بۆ هەر جۆرە پێشهاتێک لە ئامادەکاریدا بن. بەشداری هێزەکانی پاراستنی جڤاکی بن، هێزە سەربازییەکانمان بە وزەی گەنجان و شارەزایی سەربازیی و مەیدانیەوە بەرە پێش ببەن و لە بەرانبەر شەڕی تایبەتدا بەرەی ناوخۆیی دابمەرزێنن و بەرخۆدان پەرە پێبدەن.
لە بەردەوامی بەیاننامەکەدا وترا: "لە پاڵ ڕێکخراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوبەری و مێزی قەیرانەکان ئەرکی پێشوازی کردنمان و نیشتەجێ کردنی کۆچبەران پێک دێنین."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا ئەم بانگەوازە ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرا: "ئەرکی خۆتان لە بەرانبەر خەڵکی مەدەنیدا بەجێ بێنن کە بە زۆر ئاوارە دەکرێن. هەروەها بانگەواز لە هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا و فیدراسیۆنی ڕووسیا دەکەین ڕێگە بە گروپە تیرۆریستییەکان و تورکیا نەدەن سوریا دابەش بکەن. بەبێ گومان لەگەڵ یەکێتی سووریا و چارەسەری سیاسییداین."
ئەو پارت و ڕێکخستنانەی ڕاگەیەندراوەکەیان بڵاو کردەوە:
١-کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)
٢-پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)
٣-پارتی سەوزی دیموکراتیک
٤- پارتی ئاشتی دیموکراتیکی کوردستان
٥-پارتی لیبراڵی کورد لە سوریا
٦-حزبی شیوعی کوردستان
٧-پارتی دیموکراتی کوردستان-سوریا
٨-پارتی دیموکراتی کوردستان
٩- پارتی چەپی کورد لە سوریا
١٠-پارتی چەپی دیموکراتی کورد لە سوریا
١١-پارتی داهاتووی سوریا
١٢-پارتی گۆڕانی دیموکراتی کوردستان
١٣-پارتی نوژەنی کوردستان
١٤-یەکێتی کرێکارانی کوردستان
١٥-ئەلحەیات ئەلوەتەنی ئەڵعەرەبی
١٦-پارتی نوژەن و دیموکراتیک لە سوریا
١٧-پارتی یەکێتی سوریا
١٨-پارتی ڕێکەفتنا دیموکراتی کورد لە سوریا
١٩-پارتی چاکسازی- سوریا
٢٠-پارتی دیموکراتی ئاشووری
٢١-پارتی ڕۆژی برایەتی کوردستان
٢٢- بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دێموکراتیک
٢٣-کۆنگرەی ستار
٢٤-پارتی موحافزەکاران
٢٥-پارتی تێکۆشینی دیموکراتیک
٢٦-بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان
٢٧-پارتی دیموکراتی کوردستان-ڕۆژئاوای کوردستان
٢٨- حەیات تەنسیق ئەل وەتەنی- بزووتنەوەی گۆڕانی دیموکراتیک
٢٩-پارتی یەکێتی نەتەوەیی کوردستان
٣٠- پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا (ئەل پارتی)
٣١-پارتی یەکێتی دیموکراتیک لە سوریا (یەکێتی)
٣٢- بەرەی چەپی شۆڕشگێڕ لە سوریا
٣٣-پارتی سورایا
٣٤-پارتی ئەل وەتەنی سوریا