٨٦٦ پەنابەری عێراقی لە کەمپی هۆل دەرچوون

ئیدارەی کەمپی هۆل، کۆمەڵێک کۆچبەری عێراقی بەرەو عێراق بەڕێ کرد کە پێکهاتبوون لە ٨٦٦ کۆچبەر.

لە چوارچێوەی هەماهەنگی نێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و کۆمیتەی کۆچ و کۆچبەرانی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ گرووپێکی تر لە خێزانە عێراقییەکان لە کەمپی هۆلی باشووری حەسەکەی کانتۆنی جەزیرەوە، بەرەو عێراق بەڕێکران.

کاروانەکە لە ٢٤١ خێزان واتە ٨٦٦ کەس پێکدێت.

کاروانی کۆچبەران لەژێر چاودێری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هاوپەیمانی نێونەتەوەیی بەرەو خاکی عێراق بەڕێکران.