'بە دابینکردنی پێداویستییەکانی هاوڕێیانم دڵخۆش دەبم'

شەڕڤانی قەسەدە فەرزاد ستێرک کە لەپێناو دابینکردنی پێداویستییەکانی سەنگەرەکانی بەرخودان لە تشرین بێ پسانەوە تێدەکۆشێت، وتی: "دابینکردنی پێداویستی هاوڕێیانم، ماندوویم لە لەش دەردەکات. کاتێک هاوڕێیانم گورز لە چەتەکان دەدەن، دەزانم کە ئامانجەکەم پێکاوە".

سەرباری هێرشە دڕندانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، ورەی شەڕڤانانی قەسەدە-یەپەژە کاریگەری گەورە دەکاتە سەر مرۆڤ. هەر هەنگاوێکی شەڕڤانان لە تونێلەکانی بەرخودان دەبێتە دیمەنێکی جیاوازی بەرخودانی مێژوویی و چیرۆکی زیندووی بەرخودانی گەورە.

یەک لەو خۆڕاگرانەی تونێلەکانی شەڕ کە مرۆڤ هەموو رۆژێک دەیبینێت، فەرزاد ستێرکە، کە لەبەشی لۆجستی و دابینکردنی تەقەمەنی ئەرکدارە. فەرزاد بە بەردەوامی هەڵدەسوڕێت و جگە لە چەند کاتژمێرێکی کەم کە پشوودەدات، بەردەوام بەسەر پێوەیە و پێدایوستییەکانی هاوڕێیانی دابین دەکات.

لە هەڵمەتەکانی دێرەزۆر و هۆلدا بەشداربووە

فەرزاد ستێرک لە ناو شەڕ و هەڵمەتەکانی دێرەزۆر و شاری هۆلدا بەشدار بووە و لە رووی شەڕەکان و هەڵمەتەکانەوە ئەزمونی زۆری هەیە. سەرباری ئەوەی بەهۆی بریندارییەوە چاوێکی لەدەستداوە بە پێداگری و ورەی بەرزەوەبەشداری لە بەرخودانی بەنداوی تشرین کردووە. لە یەکەم رۆژی بەرخودانەکەوە تائێستا بەو پەڕی ورەبەرزییەوە پێداویستییەکانی سەنگەرەکانی بەرخودان دەستەبەر دەکات.

'بە دابینکردنی پێداویستییەکانی هاوڕێیانم دڵخۆش دەبن'

فەرزاد ستێرک کە یەک لە خۆڕاگرانی فیدایی بەرخودانی تشرینە، کاتێک پێدایوستییەکانی شەڕڤانان دابەش دەکات، ورەبەخشین بە شەڕڤانانی قەسەدە-یەپەژە کە لە سەنگەرەکانی بەرخودانن، بە ئەرکێکی رۆحی دەزانێت. بە گشتی لە بەنداوەکەدا هیچ کەسێک نییە کە شەڕڤانی قەسەدە فەرزادی نەبینیبێت و بەو کاریگەر نەبووبێت.

فەرزاد ستێرک رەنج و خەباتی بەو وتانە خستەڕوو، "کاتێک پێدایوستییەکانی هاوڕێیانم جێبەجێ دەکەم و دەیانگەیەنم زۆر دڵخۆش دەبم. چونکە دڵخۆشی ئەوان دڵخۆشی منە. گەیاندنی خۆراک و تەقەمەنی بە هاوڕێیانم هەموو ماندووییم لە لەش دەردەکات. بۆیە ئەو کاتە خۆم زۆر بە بەهێز هەست دەکەم. هەر جارێک کە تەقەمەنیم گەیاندووەتە هەڤاڵان و ئەوانیش گورزیان لە چەتە دڕندەکان وەشاندووە، ئەو کاتە بۆم دەردەکەوێت کە رەنج و ماندووبوونم بە فیڕۆ نەچووە و رۆڵی خۆم گێڕا و ئامانجەکەم پێکاوە".