'بە هۆشمەندی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی خۆمان بە ڕێکخستن دەکەین'

ئەندامی بەڕێوەبەری هەپەجە حسێن ڕەمەزان دەسنیشانیکرد هەپەجە وەک هێزێکی خۆپاراستنی گەل لە نێو کۆمونەکاندا تۆڕێک هاودەنگی و ئاسایشی دامەزراندووە و هێزی مەعنەوی لە چوارچێوەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییدا لە ڕێکخستنبوونی گەلەوە وەرگرتووە.

گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بابەتی خۆپاراستندا خۆیان بەڕێکخستن دەکەن و ئیرادەی پاراستنی خاکەکەیان بەهێز دەکەن. لەگەڵ ئەندامی بەڕێوەبەری هێزەکانی پاراستنی جڤاکی (هەپەجە) حسێن ڕەمەزان محەمەددا لەسەر خەباتەکانی هەپەجە و شێوازی بەرێخکستنی گەل قسەمانکرد.

لە نێو یەکڕیزی و کۆدەنگیدایە

حسێن ڕەمەزان محمەد ڕوانگەیی خۆی پەیوەست بە هێزەکانی پاراستن و خۆپاراستن ئاوا باس کرد: "کاتێک باس لە خۆپاراستن دەکرێت، هەپەجە کە هێزی خۆپاراستنی گەلە، تۆڕێکی هاودەنگی و ئاسایش لە نێو کۆمەڵگەدا درووستدەکات و لەگەڵ کۆمون و ئەنجومەنەکانی ڕێکخستنکاری دەکات. لە چوارچێوەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییدا هەپەجە وەک هێزی پاراستن درێژە بە هەبوونی خۆی دەدات و هێزی مەعنەوی خۆی لە ڕێخکستنبوونی گەلەوە وەردەگرێ. جگە لە خۆپاراستن ئەم پێکهاتەیە لەگەڵ هێزەکانی سەربازی خۆییدا لە نێو پاڵپشتییدایە.

ئەم جۆرە ڕێکخستنە تەنها بە سەربازییەوە سنوردار نییە، بەڵکو لە پیشەکانی دیکەی وەک کاسبکار و  پزیشک بە کارەکانیان گەڕەک و گوندەکانیان دەپارێزن. ئەم کەسانە لە ڕێگەی ئەو ڕێکخراوە مەدەنیانەی کە پەیوەندییان پێوە هەیە بە پێکهێنانی تیم و کۆمون ئەرکی خۆپاراستنی ماددی و مەعنەوی ئەنجام دەدەن.

ڕێکخستنبوونی هاوبەشی گەلانی کورد، عەرەب، ئەرمەن و ئاشوور، نیشانەیەکی بەرجەستەی خواستی پاراستنی خاکەکەیانە. ئەم هاوپشتییە نەک هەر ئاسایشی فیزیکی مسۆگەر دەکات، بەڵکو بەو مانایەش دێت کە کۆمەڵگە جیاوازەکان کۆدەبنەوە و یەکێتی هێزی خۆیان پێکدەهێنن."

حسێن ڕەمەزان ئاماژەی بەوەشدا خۆپاراستن جۆرێکە لە پاڵپشتی و پشتیوانی لە شەڕڤانان لە بەرەکانی شەڕدا و وتی: "بۆ گەلان بونیادنانی ژیانی هاوبەشە، تێکۆشانی ٥٠ ساڵە بەبێ خۆپاراستن نەدەکرا بگاتە ئەم ڕۆژە. بۆیە خۆپاراستن ڕێگەی ژیانمانە."

'خۆپاراستن بە ڕێکخستن ئەنجام دەدرێت'

حسێن ڕەمەزان باسی لەوەکرد کە بە خۆپاراستن سیاسەتەکانی شەڕی تایبەتییان بێ کاریگەر کردووە و وتی: "کاتێک بابەتەکە دەبێتە خۆپاراستن، یەکەم شت دێتە بیری مرۆڤ ڕێکخستنبوونە. کەسانی ڕێکخراو بەبێ گوێدانە سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت دەتوانن ببن خاوەنی دەستپێشخەری پاراستن. بەم شێوەیە مۆراڵ و ماتەوزەییان بەهێز دەبێت. کاتێک تێکۆشان مانادار دەبێت، خۆپاراستن بەهێزتر دەبێت."

حسێن ڕەمەزان دەستنیشانیکرد لە ٢٠١٢ەوە گەل بۆ پارێزگاری و بەرفراوانکردنی دەستکەوتەکانی لە خۆپاراستندایە و وتی: "لە مڕۆدا کۆمەڵگە لە هەستیاری و مەترسی قۆناغەکە تێگەشتووە. هەربۆیە تێکۆشان بۆ بەرفراوانکردنی دەستکەوتەکان دەبێتە ئامانجێکی بنەڕەتی. دەزانن بەبێ شەری گەلی شۆڕشگێڕی ناتوانن سەرکەوتن بەدەست بهێنن، بۆیە بە گوێرەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی خۆیان بەڕێکخستن دەکەن. لە هەموو کۆڵانێکدا لە هەموو تەمەنەکانەوە هێزی خۆپاراستنی خۆیان دامەزراندووە. بەتایبەت لەم مانگەی کۆتاییدا گەل لەگەڵ ڕاگەیاندنی سەفەربەرییدا هەموو چوونە خۆپاراستنەوە. ئەم دیمەنە، هەست و دەربڕینە فیدایانەی گەل ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێمان بیردێنێتەوە."

'گەلەکەمان بۆ پاراستنی خاکەکەی ئامادەیە'

حسێن ڕەمەزان محمەد دەستنیشانیکرد لە دێرکەوە تا دێرەزۆر ڕێکخستنبوونێکی بەرفراوان لە ئارادایە و وتی: "ئەم ڕێژەیە هەشت لە سەد تێپەڕ دەکات. گەلەکەمان بۆ پاراستنی خاکەکەی ئامادایە. لە هەموو تەمەنەکانەوە ئامادەیە. ئەم هاوپشتی و ئیرادەیە نیشانەی ڕوونی تێکۆشانی ئازادی و هەبوونی گەلەکەمانە."