'بە هونەرەکەمان ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین'

لەیلا ئەحمەد بەڕێوەبەری شانۆیی چاند و هونەری باقی خدۆ لە شەوچەرەی هونەری قسەیکرد و وتی: "بە چاند و دەنگبێژییمانەوە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین."

لە کۆبانێ بە دروشمی "بە چاند و هونەری نەتەوەی دیموکراتیک داگیرکاری تێکدەشێنین و ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین" بە هاوکاری ناوەندی خابوری شاری حەسەکە، لە لایەن ناوەندی چاند و هونەری باقی خدۆوە شەوچەرەیەکی دەنگبێژی ئەنجامدرا. لە شەوچەرەکەدا دەنگبێژانی حەسەکە، کۆبانێ و چەندین کەس بەشداربوون.

دوای خولەکێک ڕێزلێنان، لەیلا ئەحمەد بەڕێوەبەری شانۆیی چاند و هونەری باقی خدۆ قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا کەس ناتوانێ لە چاند و هونەری خۆیان دووریان بخاتەوە و وتی: " بە چاند و دەنگبێژییمان ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین و پشتگیری خۆمان بۆ گەلی باکوور دووپات دەکەینەوە."

دواتر کۆمەڵەی شەهید هۆگر و کۆمەڵەی دەنگبێژانی کۆبانێ گۆرانی میللی و فۆلکلۆرییەکانیان پێشکەشکرد