بە جۆشەوە پێشوازی لە بەرخۆدەرانی تشرین کرا

بە جۆشەوە پێشوازی لە گەڕانەوەی کاروانی خۆپیشاندەرانی بەنداوی تشرین کرا.

دوای ئەوەی دوێنێ خەڵکی کانتۆنەکانی ڕەقە، تەبقا و دێرەزۆر گەیشتنە بەنداوی بەرخۆدان (تشرین)، خەڵکی کانتۆنی جزیرە کە لەبەنداوەکە بوون ئەم بەیانییە بە ڕەقەدا تێپەڕیبوون و گەیشتنە کانتۆنی جزیرە.

خەڵکی شارەکانی جزیرە بە درووشمەکانی سڵاوکردن لە بەرخۆدانەکانی کاروانەکە و بەرخۆدانی قەسەدە پێشوازییان لە کاروانە گەڕاوەکەی خۆپیشاندەران کرد.

گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ٨ی کانوونی دووەمەوە وێڕای بەردەوامی هێرشە قڕکاری و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، بۆ پاراستی بەندوای تشرین و نیشاندانی ناڕەزایەتی لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان لە ئێشکگری بەرخۆدانی بەنداوی تشریندان.