بە جۆشەوە ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە کانتۆنی جزیرە پیرۆز کرا
لە چەندین شار و ناوچەی کانتۆنی جزیرە گەل بە بۆنەی ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ کۆبوونەوە و بە گێرانی ئاهەنگ و چالاکی ٤ـی نیسانیان پیرۆز کرد.
لە چەندین شار و ناوچەی کانتۆنی جزیرە گەل بە بۆنەی ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ کۆبوونەوە و بە گێرانی ئاهەنگ و چالاکی ٤ـی نیسانیان پیرۆز کرد.
پیرۆزکردنی ٤ـی نیسان ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەجۆشی جەماوەرییەوە ئەنجام درا.
لە دێژەی پیرۆزکردنەکەدا لە شارەکانی قامیشلۆ، تل حەمیس ئاهەنگەی ٤ی نیسان ڕێکخرا و تێیدا جەخت لەسەر خواستی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کرایەوە. لە پیرۆزکرنەکەدا چالاکی کولتووری، ژینەگەی نەمام چاندن و پێشکەشکردنی بەرهەمی هونەری و فۆلکلۆری پێشکەش کرا.
قامیشلۆ
پیرۆزبای ٤ی نیسانی قامیشلۆ لە لایەن ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی قامیشلۆوە لە پارکی ئازادی ئەنجام درا و بە سەدان کەس بە جلوبەرگی کولتوورییەوە بەشداربوون.
لە پیرۆزکرنەکەدا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی شەهیدانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، جەواهیر عوسمان قسەیکرد و ئاماژەی بەودا فکری ڕێبەر ئاپۆ مەشخەڵی ڕووناکی ڕێگەی تێکۆشانی گەلانی بندەستە.
لە دوای قسەکان، بە گۆڕانییەکانی هونەرمەند دانیش بۆتان گێڕانی هەڵپەڕکێ بە ووتنەوەی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"ەوە دەسی پێکرد و ئاهەنگەکە تا درەنگانێک بەردەوام بوو.
تل حەمیس
لە تل حەمیس بە شداری ڕێکخراوە مەدەنییەکان، نوێنەری پارتە سیاسییەکان و ڕیشسپیانی هۆزە عەرەبەکان لە نزیک گۆڕستانی شەهیدان بە چالاکییەکی ژینگەی بە بۆنەی ٤ی نیسانەوە ٥٠ نەمام چێندرا.
لە چالاکییەکەدا نوێنەری کۆنگرە ستار، ئیبتسام عەلی قسەیکرد و ٤ی نیسانی وەک ڕۆژبوونی ئازادی گەلی کورد و گەلانی بندەست پێناسەکرد. ئیبتیسام عەلی ئاماژەی بە گرنگی درێژەدان بە تێکۆشان بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کردەوە.
دواتر ئاهەنگێکی کولتووری سازکرا و چەند گرووپێکی فۆلکۆری بەرهەمەکانی خۆیان پێشکەش کرد و ئاهەنگەکە بە گێڕانی هەڵپەڕکێ تا درەنگانێک بەردەوام بوو.
تل تەمر
لە تل تەمر لە یەک کاتدا سێ چالاکی جیاواز ئەنجام درا. لەسەرەتادا بنەماڵەی شەهیدان لە پارکی شەهید سۆسن بیرهات ڕاگەیاندراوێکی ڕۆژنامەوانیان خوێندەوە و بانگەوازییان لە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان کرد لە پێناو ئازدی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆدا بە ئەرکی خۆیان هەستن. دوای ڕاگەیاندراوەکە ١٥٠ نەمان چێندرا.
هاوکات لە گۆڕەپانی ئیستقیبال ئاهەنگێک ڕێکخرا. لە پیرۆزباییەکەدا کە چەندین کەس بەشداربوون، سەرەتا هاوسەرۆکی کۆمەڵگەی پەروەردەیی، خدر عەلی قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا ڕێبەر ئاپۆ سیمبوڵی بەرخۆدانە لە دژی داگیرکاریی.
دواتر لە بەرنامەی پیرۆزبایەکەدا گرووپە هونەرییەکانی "باڵندەکانی ئایندە" و "گوڵەکانی کوردستان" بە پێشکەشکردنی بەرهەمە هونەرییەکانیان جۆشیان بە ئاهەنگەکە دا.
پیرۆزباییەکە بە گێڕانی ئاهەنگ و هەڵپەڕکێ کۆتای هات.