'بە ئایدیاکانی ڕێبەر ئاپۆوە ئەم سیاسەتە چەپەڵانە لەناودەبرێن'

بەڕێوەبەری یەکێتی مامۆستایانی شاری قامیشلۆ عەدنان بەدر و ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنجی پەیەدە سارا حەسەن ئاماژەیان بەوەدا ئەو سیاسەتە چەپەڵانەی کە وا مادەی هۆشبەر بە ناو ژنان و گەنجاندا بڵاودەکاتەوە، بە ئایدیاکانی ڕێبەر ئاپۆوە تێکدەشکێنرێن.

بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر لە نێو کۆمەڵگەدا یەکێکە لە ڕێگەکانی شەڕی تایبەت، کە ئامانج لێی لە باربردنی ماتەوزەی گەنجانە. بێگومان سیستەمی سەرمایەداریش ئەمە لە بەرژەوەندی خۆی بەکار دەهێنیت. لەمەڕ ئەم مژارە بەڕێوەبەری یەکێتی مامۆستایانی شاری قامیشلۆ عەدنان بەدر و ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنجی پەیەدە سارا حەسەن بۆ ئاژانسمان قسەیانکرد.

سارا حەسەن تیشکی خستەسەر لایەن نەرێنیەکانی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لەسەر مرۆڤ، هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ مەرامەکانی شەڕی تایبەتەوە لە دژی کۆمەڵگە بە گشتی و گەنجان بە تایبەت و ئەمەی وت: "ئەم مادانە مرۆڤ دەخاتە خزمەتی ئامانجەکانی شەڕی تایبەتەوە، دیارە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریاش بەتایبەت لەسەر گەنجان بەڕێوەدەبرێت. بۆیە پێویستە لەڕێگەی خول و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری پەروەردەییەوە ئەم سیاسەتە پیسە تێکبشکێنین، کە دەچێتە خزمەتی ئامانجی هێزە هەژمونخوازەکانەوە. لەگەڵ دەرکەوتنی ڕێبەر ئاپۆ و شۆڕشی ژنی ڕۆژئاوا هەموو سیاسەتەکانی دژ بە ژن و گەنجان لاواز بوون و ژنان بەرەو سەرکەوتن و ئازادی خۆیان هەنگاویان هەڵگرت."

'دەیانەوێت هێزی گەنجان لەباربەرن'

عەدنان بەدر ئاماژەی بەوەکرد کە هێزە هەژموونخوازەکان دەیانەوێت لە ڕێگەی مادەی هۆشبەرەوە هێزی گەنجان لەباربەرن، لەپاش ئەوەی شۆڕشی ڕۆژئاوا بە پێشەنگایەتی گەنجان دەستپێکرد و گەیشتین بەڕۆژی ئەمڕۆمان بۆیە هەمیشە هێزی گەنجان لە ئامانجی ئەو هێزە هەژموونخوازانەدایایە و ئەمەی وت: "گەنجان بنەمای هەموو پێشکەوتنێکن لە کۆمەڵگەدا، گەنجانی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایش خاوەنی هێز و ئیرادەن. بۆیە لە ئامانجی دووژمندان، پێویستە وەک مامۆستایان بەڕێگەی پەروەردەکردنەوە هۆشیاری بدەین بە گەنجان و هەموو سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت لەباربەرین."