"بێگومان عەفرین ڕزگار دەکرێت"

فیدراسیۆنی بریندارانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەبۆنەی ساڵیادی داگیرکردنی عەفرینەوە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی: "بەو هێز و مۆراڵەی لە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی و لە گەلەکەمانەوە وەری دەگرین، تەواوی هەرێمە داگیرکراوەکان ڕزگار دەکەین".

فیدراسیۆنی بریندارانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەبۆنەی ساڵیادی داگیرکردنی عەفرینەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ لەناوبردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا داگیرکردنی عەفرینی کردە ئامانج.

هەروەها ئاماژە بەوە دەکات لەبەرامبەر هێرشی داگیرکاریدا شەڕڤانانی ئازادی لەژێر ناوی "بەرخۆدانی سەردەم" چەندین ڕۆژ بەرخۆدانیان کرد و سەدان هاوڕێ شەهید و برینداربوون.

هەروەها جەختکراوەتەوە بە داگیرکردنی عەفرین سەدان هەزار هاوڵاتی ڕەسەن کۆچبەربوون، چەتەکان و بنەماڵەکانیان لە شوێنیان نیشتەجێ کران.

هەروەها تیشکخراوەتە سەر بەرخۆدانی تشرین بەرامبەر هێرشەکان و دەڵێت: "شەڕڤانان و گەکی هەرێمەکە بەرامبەر هیرشەکان بۆ ئازادی و پێکەوەژیان، خاوەنداری لە شکۆ و شەرەفی خۆیان دەکەن. لە ٧ هەمین ساڵیادی هێرشکردنە سەر عەفرین، سڵاو لە بەرخۆدانی شەڕڤانانی ئازادی و گەلەکەمان دژی داگیرکاری دەکەین و تەواوی شەهیدانمان بیردەهێنینەوە".

برینداران جەخت دەکەنەوە درێژە بە تێکۆشان دەدەن و دەڵێن: " بەو هێز و مۆراڵەی لە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی و لە گەلەکەمانەوە وەری دەگرین، بێگومان عەفرین و تەواوی هەرێمە داگیرکراوەکان لە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ڕزگار دەکەین".

هەروەها بانگەواز لە گەلی هەرێمەکە دەکات بەرخۆدان مەزنتر بکەن و پشتیوانی زیاتر لە شەڕڤانان بکەن.