بەنداوی تشرین قەڵای بەرخۆدان و هێڵی پاراستنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە

بەنداوی تشرینی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هێمای بەرخۆدانە، تێکۆشانی گەل و شۆڕشگێڕییە بۆ پاراستنی دەستکەوتە ستراتیژییەکان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک.

بەنداوی تشرین دەکەوێتە هەرێمی مەنبجی سەر بە پارێزگای حەلەب، لەسەر ڕووباری فورات. بەنداوی تشرین لە ساڵی ١٩٩٩دا بە ئامانجی بەرهەمهێنانی کارەبا و دابەشکردنی ئاو بۆ ئاوەدانی دروست کراوە. ١١٥ کیلۆمەتر لە شاری حەلەبەوە دوورە و ٨٠ کیلۆمەتر لە سنووری تورکیاوە دوورە، بەڵام ئەگەر زیانێک دروست ببێت یا بروخێت، ئەوا دەبیتە هۆکاری ئەنجامی کارەسات بۆ ناوچەکانی دەوربەری.

کۆنترۆڵکردنی ڕووباری فورات

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چەند بەنداوێکی لەسەر ڕووباری فورات لە نێو وڵاتەکەی خۆیدا کۆنترۆڵ کردوە، وەک بەنداوی کاهرامان مارڕاش و بەنداوی ئەتاتورک و بە سەختی دابەشکردنی ئاوی سووریا و ئێراق کۆنترۆڵ دەکات. لەم چوارچێوەیەدا بەنداوی تشرین یەکێکە لەو ناوەندانە کە دابەشکردنی ئاو لە هەرێمەکە هاوسەنگ دەکات. ئەگەر بە ئامانج بگیرێت یان ئاستەنگی بۆ دروست بکرێت، کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر چارەنووسی ئاوی کە دەگاتە خاکی تورکیا دەبێت، ئەمەش دەتوانێت فشار لە سووریا و ئێراق بکات.

کاریگەری جیۆپۆلیتیک

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە ئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی بەنداوی تشرین هەوڵدەدات کاریگەرییەکی گەورە لەسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بکات و هەرێمەکان دەوربەری تشرین بە دەست بهێنێت. ئەوە بە شێکە لە ستراتیژی بەرفراوانکردنی داگیرکارییەکانی.

کاریگەری لەسەر ئابووری هەرێمەکە

بەنداوی تشرین لە بەرهەمهێنانی کارەبادا گرنگییەکی زۆری هەیە و بۆ ئاوەدانی زەوییە کوشتوکاڵییەکان لە هەرێمەکە بەکاردەهێنرێت. ڕووخان یان هەڵوەشاندنەوەی ئەم بەنداوە زیانی ئابووری لە سووریا، بە تایبەت لە ئەو ناوچانەی کە بۆ دابین کردنی ئاو و ئاوەدانی گرێدراوی بەنداوەکەن دەدات. ئامانجی سەرەکی هەوڵدانی لاوازکردنی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕووی ئابوورییەوەیە.

بۆچی بەنداوەکە بە ئامانج دەگیرێت؟

چەندین جار دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ بە دەستهێنانی دەستکەوتە ستراتیژییەکان هەوڵدادات ژێرخانی ژیانی بە ئامانج بگرێت. بە ئامانج گرتنی بەنداوی تشرین هەوڵێکە بۆ نەهێشتنی ئاو و وزە لە هەرێمەکانی سووریا، لاوازکردنی ئیدارەی خۆبەرێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و فراوانکردنی هەرێمی داگیرکراوە تاوەکو تەبقە، ڕەقە، کۆبانێ.

مەترسی ڕووخانی بەنداوی تشرین

لافاوی وێرانکەر: ئەگەر بەنداوەکە بروخێت، دەبێت بە هۆکاری لافاوێکی گەورە کە زەویی نیشتەجێبوون و کوشتوکاڵی لە تەنیشت ڕووباری فورات ژێر ئاو دەکەوێت.

زیانی ئابووری: لافاو کاریگەری لە زەوییە کوشتوکاڵییەکانی ناوچەکە دروست دەکات، زەوییەکان لە ناودەچن. کەمبوونەوەی ئاو بۆ ئەو ناوچانەی سەر بە بەنداوەکە  زەوییەکانیان ئاودەدەن، دۆخی ئابووری خراپتر دەکات.

زیانی کارەبا: بەنداوی تشرین یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمەکە. هەربۆیە هەڵوەشاندنەوەی بە مانای ڕاوەستاندنی ئەو وێستگەی کارەبایانەیە کە پێکەوە گرێدراون، کە دەبێت بە هۆکاری نەمانی کارەبا لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

ئاستەنگی هاتوچۆ: هەڵوەشاندنەوەی بەنداوەکە دەتوانێت ژێرخانی ڕێگاوبان لە ناوچە نزیکەکان هەڵوەشێنێتەوە، ئاستەنگی گواستنەوە دروست بکات و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی یان ئۆپراسیۆنەکانی ڕزگارکردنی مرۆڤەکان سەختر دەکات.

'بەرخۆدانی گەل لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک'

لە دەستپێکی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، گەلانی هەرێمەکان بە هەموو پێکهاتەوەکانەوە، لە دژی ئۆپراسیۆنی سەربازی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، بەرخۆدانێکی بە هێزیان پێکهێنا. لە هەمانکاتدا بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان کە لە سایەیی خوێنی شەهیداندا پێکهێنانی دیموکراسی و دادپەروەری کۆمەڵگەدا بە دەستهێنرا، ڕەنجێکی مەزن ڕابەری دەکرێت.

بەرخۆدانی گەل لە بەنداوی تشرین قارەمانی و فیداکارییە

لە دەستپێکی هێرشەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بە پشتگیری فڕۆکەی جەنگی و فرۆکەی کەشفی تورک کە لەسەر بەنداوی تشرین دەکرێت، گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە هەموو پێکهاتەکانیەوە کورد، عەرەب و سریانی لە دژی داگیرکاری بەرخۆدانێکی مەزن ڕابەری دەکەن و بە چالاکییەکانیان بەنداوەکە لە ڕووخان و مەترسی گەورەتر دەپارێزن.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەموو ڕۆژێک لە بەنداوی تشرین بە فرۆکەی جەنگی و فرۆکەی کەشف بۆردوومانی مەدەنییەکان دەکات و کۆمەڵکووژی ئەنجام دەدات، بەڵام بە گرتنی دیلانی ئازادی لە دژی هەموو هێرشێک پەیامێکی بە هێز دەداتە هەموو جیهان و بە جەختکردنەوە لە مانەوەیان بەردەوامن. هەرگیز ناتوانن ئیرادەی ئەم گەلە کە بۆ ڕێبازی نەتەوەی دیموکراتیک و پێکەوە ژیان تێدەکۆشن، بشکێنن.

بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان هەوڵێکە بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکان

لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندنی ئازاد بێپيچڕان دووچاری هێرشی ڕاستەوخۆ دەبن و بە فرۆکەی کەشف ڕاستەوخۆ شەهید دەکرێن.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەمە دەیەوێت دەنگی هەقیقەت لە ناوببات و  ڕێگە لەبەردەم ڕاگەیاندنی هەقیقەت دەگرێت لەسەر دۆخی گۆڕەپانی هەرێمەکە.

بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان نەک تەنها پێشلێکاری مافەکانی مرۆڤە، لە هەمانکاتدا هێرشێکە لە دژی ئازادی ڕادەبڕین کە لە لایەن یاسایی نێونەتەوەییەوە مسۆگەر کراوە.

لەم دواییانەدا گەواهیدەری شەهیدبوون و بریندار بوونی چەندین ڕۆژنامەنووس بووین. لە نێو ئەوانەدا ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین کە دۆخی بەرخۆدانی تشرینیان بە ڕای گشتیی ڕادەگەیاند، هەبوون. هەر دوو ڕۆژنامەنووس وێنەیەکی زیندویان لە تێکۆشانی شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە پێشکەش کرد.

هەروەها لە کاتی ڕووماڵکردنی چالاکییەکانی گەل لە بەنداوی تشرین ٨ ڕۆژنامەنووس بریندار بوون. هەرچەندە ئەمە سەختی لە پێش ڕۆژنامەنووسان دەکاتەوە، جەختکردنەوەیان لە ڕاگەیاندنی ڕاستییەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئەو پێشێلکارییانەی کە لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە دەکرێن، زیاتر دەکات.

بێدەنگی نێونەتەوەیی لە بەرانبەر پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەبێت بە هۆکاری ئەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک زیاتر بێت. هەرچەند هەندێک وڵات و رێکخراوی نێونەتەوەیی لە لایەنی مەعنەوییەوە هاوکاریی بەرخۆدانی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دژی دەوڵەتی تورک بوون، بەڵام ئەمە زۆر لاواز ماوەتەوە.

ڕێکخراوە مرۆییەکان و مافەکانی مرۆڤ سەرە ڕای پێشێلکارییەکان لە هەرێمەکە، لە وانە بۆردوومان کردن و کۆچبەرکردنی زۆرەملێ، هەندێک جار لە بەرانبەر هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هەڵوێستێکی بێلایەن نیشاندەدەن.