بنەماڵەی شەهیدان: بە هەموو شێوەک لەگەڵ قەسەدەداین
ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فرات بە دامەزراندنی تابوورێک پشتیوانی خۆیان بۆ قەسەدە دەربڕی.
ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فرات بە دامەزراندنی تابوورێک پشتیوانی خۆیان بۆ قەسەدە دەربڕی.
ئەنجومەنی شەهیدانی کانتۆنی فرات بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک پشتیوانی خۆیان بۆ هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە دەربڕی و دامەزراندنی تابوورێکییان ڕاگەیاند.
ڕاگەیاندراوەکەدا لە لایەن ئەندامی ئەنجومەنی شەهیدانی کانتۆنی فرات، ئەمەل بەهادینەوە خوێندرایەوە و تێیدا جەختکرایەوە بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ هێزەکانی قەسەدەدان لە دژی هێرشەکان و گوترا: "ئەم هێرشە دڕندانە شەرمەزار دەکەین و ڕێگە نادەین بە لەناوبردنی دەستکەوتەکانی شەهیدانمان. لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە هەموو جیهان دەکەین لە دژی هێرشەکان بووەستنەوە."
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا سڵاو لە بەرخۆدانی شەڕڤانانی قەسەدە لە بەنداوی تشرین کرا و گوترا: "تێکۆشانی هەشت ساڵەمان نیشانی داین، بە بڕیاردەری بەرخۆدانەکانی قەسەدەوە خەونی هەموو گەلانی سووریا پێدێنین."
لە کۆتاییدا بنەماڵەی شەهیدان بە ڕاگەیاندنی دامەزراندنی تابوورێک گوتییان: "قەسەدە هەموو کاتێک قەڵغانی پاراستنی گەلان بووە. بۆیە هەموو کاتێک لەگەڵ قەسەدەدا دەبین و هەموو هێرش و هەڕەشەکان تێکدەشكێنین."