بە دیمەن

بەرخۆدانی گەل لە بەنداوی تشرین ٩ ڕۆژی تێپەڕاند

بەرخۆدانی ئێشکگری گەل لە بەنداوی تشرین ٩ ڕۆژی تێپەڕاند و چالاکوانان ئاماژەیان بە بەرفراوانکردنی بەرخۆدانیاندا.

ڕۆژ بە ڕۆژ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشەکانیان لەسەر بەندوای تشرین زیادەکەن، لە درێژەی هێرشەکانیاندا بۆسەر خەڵکی مەدەنی کە لە ئێشکگری بەرخۆداندان لە بەنداوی تشرین لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا ٥ شەهید و چەندین برینداری لێکەوتووەتەوەتەوە. لە بەرانبەر هێرشەکاندا گەل ٩ ڕۆژی بەرخۆدانی خۆیان لەسەر بەنداوەکە بەوپەڕی مۆراڵ بەرزییەوە تێپەڕاند. جەماوەری گەل هەموو کاتە بە هەڵپەڕکێ کردن و درووشمەکانی 'بژی بەرخۆدانی قەسەدە و یەپەژە' و 'بژی سەرۆک ئاپۆ' دەڵێنەوە.

ئەندامی ئەنجومەنی دادپەروەری کانتۆنی فرات، ئیبراهیم مەتین کە یەکێکە لە ئێشکگرانی چالاکییەکە ئاماژەی بەوەدا بۆ ڕێگرێکردنی لە کاروانەکەیان کە لە کۆبانێوە هاتوون دەوڵەتی تورک بۆ ٣ جار هێرشی کردووەتەسەریان لە کاتێکدا کاروانەکەیان هەموو بنەماڵەی شەهیدان بوونە و وتی: "هەرچەندی هێرشەکان سەختر بکرێتەوە، ئێمە بەرخۆدانی خۆمان بەرفراوانتر دەکەین. جەختەکەینەوە و لێرەین و سەرکەوتن بۆ ئێمەیە. پشتگیری دەدەینە ڕۆڵەکانمان، ئێمە باوانی شەهیدانین و لە دژی شەڕین."