بەرخۆدانی گەل لە بەنداوی تشرین بەردەوامە

لە بەنداوی تشرین بەرخۆدانی گەل لە دژی داگیرکاری لە ٦ـەمین ڕۆژیدایە. جەماوەری گەل ڕایانگەیاند، "ئێمە دەست لە بەنداوەکەمان بەرنادەین."

چالاکی ئیشکگریی لە بەنداوی تشرین پێییە ڕۆژی ٦ـەمەوە. هاوڵاتیانیانی شارەکانی تل تەمر، دربێسیێ، زرگان، حەسەکە، شەدادێ و عامودێ دوو ڕۆژە لە ئیشکگریی بەنداوەکەدا بەشدارن.

ڕۆژی شەممە، هاوڵاتیانی شارەکانی تل تەمر، دربێسیێ، زرگان، حەسەکە، شەدادێ و عامودێ بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرەو کانتۆنی تەبقە چوون و لەوێشەوە بەرەو بەنداوی تشرین بەڕێکەوتن. دوای گەیشتنیان بە بەنداوەکە، ئەرکی ئیشکگرییان لە هاوڵاتیانی کانتۆنی فورات وەرگرت کە ماوەی ٤ ڕۆژ بوو لە ئیشکگرییدا بوون.

بڕیار وایە کاروانێکی دیکەی هاوڵاتیانی کانتۆنەکانی تەبقا، ڕەقە و دێرەزۆر بگەنە بەنداوی تشرین بۆ بەشداربوون لە ئیشکگریی بەنداوەکە.

سەرەڕای هەبوونی کەشی سەرما، چالاکوانان لە بەنداوەکە بەردەوامن لە چالاکییەکانیان. هاوکات دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ناوچەی دەوروبەری بەنداوەکە و گوندەکانی تۆپباران دەکەن. بەڵام چالاکوانان بەردەوام دروشمی "بەنداوی تشرین چۆڵ ناکەین" دەڵێنەوە.

هێرشە ئاسمانیەکان

هاوکات دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگی بەنداوی تشرین و دەوروبەری بۆردومان دەکات.

داگیرکەران هەتا ئێستا ٣جار هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە.