بەرخۆدانی گەل لە بەنداوی تشرین لە ٥١ـەمین ڕۆژیدا بەردەوامە

بەرخۆدانی گەل لە بەنداوی تشرین بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی قەسەدە و دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ئەمڕۆ لە ٥١ـەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.

بەرخۆدانی تشرین

گەلانی زۆربەی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕۆژی ٨ـی کانوونی دووەمەوە هەتا ئێستا بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە و دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر بەندوای تشرین، ڕوویان لە بەنداوی تشرین کرد و لەوێ دەستیان بە ئیشکگریی کرد. ئەمڕۆش ئەو بەرخۆدانە مێژووییە لە ٥١ـەمین ڕۆژییدا بەردەوامە.

لەگەڵ بەرخۆدانی گەلدا دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەردەوام بۆردوومانی هاوڵاتییانی مەدەنی لەسەر بەنداوی تشرین دەکەن و بە پێی ئامارەکانی دەستەی تەندرووستی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەماوەی ٥٠ ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی هێرشەکانەوە ٢٥ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و ٢٢١ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.