بەرخۆدەرانی تشرین ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێیان پیرۆزکرد
بەبۆنەی ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ لە چەتەکانی داعش، گەل لە بەنداوی تشرین ساڵیادەکەیان پیرۆزکرد.
بەبۆنەی ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ لە چەتەکانی داعش، گەل لە بەنداوی تشرین ساڵیادەکەیان پیرۆزکرد.
سبەی ٢٦ ی کانوونی دووەم ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێیە. کۆبانێ لە ٢٦ ی کانوونی دووەم پاش بەرخۆدانێکی مەزن و شەڕێکی ١٣٤ ڕۆژی لەدەستی چەتەکانی داعش ڕزگارکرا.
هاوڵاتیان کە بۆ پاراستنی بەنداوەکە و نیشاندانی ناڕەزایەتی بەرامبەر هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک، لە بەنداوی تشرین ئێشکگری دەگرن، بەبۆنەی ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێوە چالاکییەکەیان ئەنجامدا.