بە دیمەن

بەرخۆدێرانی ئیشکگریی بەنداوی تشرین بە خرۆشەوە پێشوازییان لەو بانگەوازە مێژووییە کرد

بەرخۆدێرانی بەنداوی تشرین کە لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەنداوەکە دەپارێزن، بە جۆش و خرۆشێکی بەرزەوە پێشوازییان لە بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد.

گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە نزیکەی دوو مانگە بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ئیشکگریی دەگرن، بە سۆزەوە گوێیان لە بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ گرت.

لەو بەرخۆدانەی کە گەلی کانتۆنی فورات لە ٥١ـەمین ڕۆژدا درێژەی پێدەدەن، سەما و هەڵپەڕین ئەنجامدرا و دروشمەکان وترانەوە و یارییە ئاگرینەکانیان هەڵدا.