بەشێکی تر لە ئاوارە عێراقییەکان ڕەوانەی وڵاتی خۆیان کرانەوە

ئیدارەی کامپی هۆڵ کۆمەڵێکی دیکەی ئاوارە عێراقییەکانی لە کامپی هۆڵەوە ڕەوانەی وڵاتی خۆیان کردەوە.

لە چوارچێوەی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و لیژنەی کۆچ و کۆچبەرانی پەڕلەمانی عێراقدا کە پەیوەستە بە گەڕانەوەی ئاوارە عێراقییەکانی سووریا. ناردنەوەی ئاوارە عێراقییەکان بەردەوامە.

ئەمڕۆ کۆمەڵێک ئاوارەی دیکەی عێراقی کە پێکهاتبوون لە ١٦١ بنەماڵە (٦٠٧کەس) لە کامپی هۆڵەوە ڕەوانەی عێراق کرانەوە. ئەو ئاوارە عێراقییانە لە لایەن بەرپرسانی پەیوەست بە کۆچبەرانی عێراقییەوە لە کامپی جەدعە لە پارێزگای نەینەوا نیشتەجێ دەکرێن.