چالاکوانان لە بەنداوی تشرین: دەوڵەتی تورک ناتوانێت ئەم بەرخۆدانە بشکێنێت
چالاکوانان لە بەنداوی تشرین گوتیان: "دەوڵەتی تورک ناتوانێت ئەم بەرخۆدانە بشکێنێت. یان لەسەر ئەم خاکە بە ئازاد دەژین، یان تاوەکو شەهیدبوون لە بەرخۆدان بەردەوام دەبین".
چالاکوانان لە بەنداوی تشرین گوتیان: "دەوڵەتی تورک ناتوانێت ئەم بەرخۆدانە بشکێنێت. یان لەسەر ئەم خاکە بە ئازاد دەژین، یان تاوەکو شەهیدبوون لە بەرخۆدان بەردەوام دەبین".
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە ٨ی کانوونی یەکەمەوە بێ پچڕان هێرشی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق دەکەن. لە دژی هێرشەکان گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ٨ی کانوونی دووەم لە بەنداوی تشرین دەستیان بە چالاکی ئێشکگری کرد و چالاکییەکە بەردەوامە.
چالاکی ئێشکگری لە لایەن دانیشتوانی کانتۆنی جزیرە، ڕەقە، تەبقە و فورات بەردەوامە، بەڵام دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە بەردەوامی هێرش دەکەنە سەر ئێشکگری چالاکوانان. لە ٨ی کانوونی دووەم دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی کاروانی یەکەمی گەل کە بە ڕێکەوتبوون بەرەو بە نداو، بە فرۆکەی جەنگی هێرشی کرد و لە ئەنجامدا ٥ مەدەنی شەهیدبوون و ١٥ەش بریندار بوو. سەرەڕایی ئەم هێرشانە گەل هەنگاوی بۆ داوە نەناوە و لە چالاکییەکەیان بەردەوامن.
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دوێنی جارێکی دیکە، ئەو کاروانانەی کە بەرەو بەنداو بۆ ئێشکگری دەڕۆشت کردی بە ئامانج. سەرەڕایی ئەوەی کە دەیان جار فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆردوومانی دەکرد بەڵام گەل هەنگاوی بۆ داوە نەناو و خۆیان گەیاندە بەنداوەکە. لە ئەنجامی بۆردوومانەکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا ٤ مەدەنی شەهیدبوون و ١٩ەش بریندار بوو.
چالاکوانانی ئێشکگر لە بەنداوی تشرین بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد، ئاماژەیان بەوەکرد کە لە دژی هەموو هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە بەرخۆدان بەردەوام دەبن.
'چی دەبێت با ببێت لە بەرخۆدان بەردەوامین'
شێرزاد محەمەد ئاماژەی بەوەکرد کە بە هیچ جۆرێک دەست لە بەرخۆدان هەڵناگرن و گوتی: "ئەمڕۆ لێرە خاکەکەمان دەپارێزین. وەک گەنجێکی کۆبانێ ڕایدەگەیەنم کە چی دەبێت با ببێت بەرخۆدان بەردەوامە. چاومان لەسەر خاکی کەس نییە و هێرشمان نەکردۆتە سەر خاکی کەس. ئەمە خاکی ئێمەیە، یان لەسەر ئەم خاکە بە ئازاد دەژین، یان تاوەکو شەهیدبوون لە بەرخۆدان بەردەوام دەبین".
'کورد هەرگیز تەسلیمبوون قبوڵ ناکات'
هاوڵاتییەک بە ناوی دۆگام ئاماژەی بەوەکرد کە ئەردۆگان مافی لەسەر ئەم خاکە نییە و گوتی: "بە گوێرەی هەموو یاسا جیهانییەکان بە ئامانج گرتنی بەنداوی تشرین تاوانە، بەڵام دەوڵەتی تورک هەموو ڕۆژێک بەنداوەکەمان بە ئامانج دەگرێت. گەر ئەمڕۆ ئەم بەنداوە بروخێت دەیان شوێنی نیشتەجێبوون ژێر ئاو دەکەون. دەوڵەتی تورک هەموو ڕۆژێک هێرش و کۆمەڵکووژی دەکات. ئەم خاکە هی ئێمەیە، ئەم بەندوە هی ئێمەیە، ئەردۆگان هیچ شتێکی لێرە نییە. هیچ کاتێک دەست لە بەرخۆدان هەڵناگرین و تەسلیمبوون قبوڵ ناکەین".
عەدلە ڕۆمی ئاماژەی بەوەکرد کە بەنداوی تشرین بە خوێنی هەزاران گەنجی کورد ڕزگار کراوە و دووپاتی کردەوە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناتوانێت ئیرادەی گەلی کورد بشکێنێت.
محەمەد عەلی گوتی: "هەفتەیەکە لێرە بەرخۆدانێکی بی وێنە بەرێوەدەچێت. دەوڵەتی