چالاکی جەماوەریی ژنانی کورد و عەرەب سەبارەت بە ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان
ژنانی عەرەب و کورد لە کانتۆنی فورات بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییەکی جەماوەرییان ئەنجامدا.
ژنانی عەرەب و کورد لە کانتۆنی فورات بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییەکی جەماوەرییان ئەنجامدا.
بە ئامادەبوونی دەیان ژنی کورد و عەرەب لە هۆڵی کولتووری و هونەری شاری سێرین چالاکییەکی جەماوەری سەبارەت بە گۆشەگیریی سەپێنراو و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو.
دوای خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی ئازادی، فاتمە ئەلمەلە باسی لە ژیان و تێکۆشانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی: "ئێمە وەک ژنانی عەرەب بەسایەی ڕێبەر ئاپۆەو ئازادین و دەمانەوێت بە کار و تێکۆشانمان ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین."
ماجیدە حەسون، بە نوێنەرایەتی کوردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی فورات ڕایگەیاند، لە سایەی ڕێبەری گەلی کوردەوە گەیشتوونەتە ئەم ئاستە. لە ڕاستیدا ژنان بە بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان ناسیەوە و لە کۆیلایەتی ڕزگار بوون. بۆیە پێویستە ئازادی سەرۆکایەتیمان مسۆگەر بکەین."
هەروەها لە چالاکییەکەدا ڕاگەیەندرا لەسەر بنەمای بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نەتەوەی دیموکراتیک پەرە پێدەدەین و ڕاگەیەندرا ژنانی کورد و عەرەب لە چوارچێوەی بیرۆکەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان خۆیان بەڕێکخستن دەکەن و چالاکییەکانیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەرز دەکەنەوە."