چالاکی قەسەدە: سێ چەتە کوژران و شەش درۆن خرانەخوارەوە

قەسەدە ڕایگەیاند لە چالاکییەکانیانیدا دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانییدا لە دەروبەری بەنداوی تشرین سێ چەتە کوژراون و شەش درۆنیش خراونەتەخوارەوە.

ئاماری قەسەدە

ناوەندنی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ئامارەی ٢٤ کاتژمێری کۆتایی شەڕەکانی ئاشکرا کرد.

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

"ڕۆژی یەکشەممە چەتەکانی دەوڵەتی تورک داگیرکەر هێرشی سەر خاڵێکی شەڕڤانانمان کرد لە دەوروبەری بەنداوی تشرین. شەڕڤانانمان بەربەرچی هێرشەکەیان دایەوە و سێ چەتە کوژران و دووی دیکەش بریندار بوون. ئەم چالاکییە وەک وەڵامدانەوەیەکە بۆ هێرشی پێرێی چەتەکان کە لەو هێرشەدا شەڕڤانێکمان شەهید بوو.

دوای تێکشکاندنی هێرشەکە، ئەمجارە داگیرکەر و چەتەکانی بە ژمارەیەکی زۆری درۆنەوە هێرشی سەرخاڵێکی شەڕڤانانمانی کرد. یەکینەکانی شەهید هاروون توانی وەڵامی هێرشە درۆنییەکە بداتەوە شەش درۆن بخاتەخوارەوە کە سیانیان درۆنی خۆکووژی بوون. هاوکاتی هێرشەکە فڕکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک بە ئاسمانی هەرێمەکەدا دەسوڕایەوە.

بەرەی قەرەقۆزاق؛ دەوڵەتی تورک داگیرکەر و چەتەکانی بە تۆپهاوێژ بە زیاتر لە هەشت گولەتۆپ بۆردوومان گوندەکانی بیر حسۆ و خشخانی کرد لە ئەنجامی هێرشەکەدا زیانێکی ماددی زۆر بەر موڵکوماڵی هاوڵاتییان کەووت.

بە درێژای دوێنێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە ئاسمانی شاری کۆبانێ و شاری عەین عیسا و گوندەوارەکانییدا سوڕاوەتەوە."